ئەمرۆ كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشن كۆتایی دێت

لە دووی رۆژی كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشن سەرۆكی هەرێم 12 كۆبونەوە و سەرۆكی حكومەت حەوت كۆبونەوی هەبووە

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ماوەی دوو رۆژە 58ـەمین کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن بە ئامادەبونی 35 سەرۆک و سەرکردەی وڵاتانی جیهان دەستیپێكردووە سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆكی حكومەتیش بانگهێشتی کۆنفرانسەکە کرابون. كە لەدوو دوو رۆژەدا سەركردەكانی هەرێم زیاتر لە 19 كۆبونەوەیان لەگەڵ سەركردە و بەرپرسە ئامادەبوەكان سازكردووە.

سەرۆکی کۆنفرانسەكە هەر لەیەكەم رۆژدا وتی:" لام زۆر گرنگە بەرپرسانی ئەو ناوچانەی کە گرنگن و وڵاتیان نییە لێرە دەنگیان هەبێت و دەرفەتیان بدرێتێ. ئەوە گرنگە بۆ بەهێزکردنی دیموکراسی".

ڤۆڵفگانگ ئیشینگەر، سەرۆکی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن رایگەیاند: "  لام زۆر گرنگە و زۆر لام مەبەستە کە بەرپرسانی ئەو ناوچانەی کە گرنگن و وڵاتیان نییە لێرە دەنگیان هەبێت و دەرفەتیان بدرێتێ. ئەوە گرنگە بۆ بەهێزکردنی دیموکراسی".

بەیانی ئەمرۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا کۆتاییهاتنی سەردانەکەی بۆ ئەڵمانیا راگەیاند و نووسیویەتی:" دوای دیدار لەگەڵ دۆست و هاوپەیمان و هاوبەشانمان لە پەراوێزی ٥٨مین كۆنفرانسی ئاسایشی میونشندا، كۆتاییم بە سەردانەكەم بۆ ئەڵمانیا هێنا".

نێچیرڤان بارزانی لەماوەی سێ ڕۆژی كۆنفرانسەكەدا چەندین كۆبونەوەی لەگەل بەرپرسە ئامادەبووەكان سازكردووە و لەبارەیانەوە نوسیویەتی:" دەرفەتێكی باش بوو بۆ گۆڕینەوەی بیروڕا لەسەر ئاشتی و ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی و دوایین پێشهاتە سیاسییەكان لە عێراق و لە ناوچەكەدا".

سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەماوەی سەردانەكەیدا زیاتر لە 12 كۆبونەوەی هەبووە و سەرۆكی حكومەتیش حەوت كۆبونەوەی هەبووە.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان یەكەم كۆبونەوەی لەگەڵ نیڵس شمید، وتەبێژی لیژنەی کاروباری دەرەوەی پەرلەمانی ئەڵمانیا بوو.

دواتر نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ ئيليسا سلۆتكين، نوێنه‌ر و ئه‌ندامى كۆميته‌ى هێزه سه‌ربازييه‌كان له‌ كۆنگرێسى ئه‌مه‌ريكا كۆبووه‌وه‌.

هەر لە پەراوێزی کۆنفرانسی میونشندا، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ پيته‌ر ماورێر، سه‌رۆكى خاچى سوورى نێوده‌وڵه‌تى كۆبووه‌وه‌.

پاشان  سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ ئاند ليندى، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى سوێد كۆبووه‌وه‌.

لە دووەم رۆژدا نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و مه‌سروور بارزانى، سه‌رۆكوه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان بە هاوبەشی له‌گه‌ڵ وەفدێكی باڵاى کۆنگرێسمانەکانی ئەمەریکا بە سەرۆکایەتيی لیندسی گراهام کۆبوونەوە.

هەر لە پەراوێزی کۆنفرانسی میونشندا، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌يمه‌ن ئه‌لسه‌فه‌دى، جێگرى سه‌رۆكوه‌زيران و وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئوردن كۆبووه‌وه‌.

دوای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ ئەیمەن ئەلسەفەدی، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان له‌ دوو ديدارى جيادا له‌گه‌ڵ تۆماس هيتشله‌ر، وه‌زيرى ده‌وڵه‌ت له‌ وه‌زاره‌تى به‌رگرى و نيلز ئه‌نين وه‌زيرى ده‌وڵه‌ت بۆ هاريكاريى ئابوورى و گه‌شه‌پێدانى ئه‌ڵمانيا كۆبووه‌وه‌.

له‌ درێژه‌ى دووه‌م رۆژى ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانيدا له‌ كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشن، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ سوبراهمانيام جايشانكار، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى هیندستان كۆبووه‌وه‌.

کۆبوونەوەیەکی دیکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ مێرسيا گيۆنا، جێگرى سكرتێرى گشتيى ناتۆ بوو.

ئێواره‌ى رۆژی شه‌ممه‌ 19-02-2022 له‌ به‌رده‌واميى دووه‌م رۆژى چالاكييه‌كانيدا له‌ كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشن، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ مێرسيا گيۆنا، جێگرى سكرتێرى گشتيى ناتۆ كۆبووه‌وه‌.

له‌ ديدارێكى ديكه‌دا له‌ كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشن، له‌گه‌ڵ سۆفى ويڵمێز، جێگرى سه‌رۆكوه‌زيران و وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى به‌لجيكا كۆبووه‌وه‌.

هه‌ر له‌ به‌رده‌واميى ديداره‌كانيدا له‌ كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشن، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ژان ئيڤ لودريان وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا كۆبووه‌وه‌.  

لە دووەم رۆژدا مه‌سروور بارزانى، سه‌رۆكوه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان بە هاوبەشی له‌گه‌ڵ نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان لەگەڵ  وەفدێكی باڵاى کۆنگرێسمانەکانی ئەمەریکا بە سەرۆکایەتيی لیندسی گراهام کۆبوونەوە.

 دواتر مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئیلیسا سلۆتکین و ئادەم شیف ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا کۆبووەوە. 

هەر لە پەراوێزی یەکەمین رۆژی کۆنفرانسی ئاسایشی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ لۆرێنزۆ گویرینی وەزیری بەرگری ئیتالیا  کۆبووەوە.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە درێژەی کۆبوونەوە و دیدارەکانیدا لە میونشن، لەگەڵ خلوسی ئاکار، وەزیری بەرگری تورکیا کۆبووەوە.

هاوكات هەر لە دیدارەكانی دووەم رۆژدا مەسرور بارزانی لەگەڵ  ئەیمەن سەفەدی، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی شانشینی ئوردن کۆبووەوە.

هەروەها سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نەجیب میقاتی سەرۆک وەزیرانی لوبنان كۆبووەوە.

شەممە 19ی شوباتی 2022 لە دووەم ڕۆژی بەشداریکردنی لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، مەسرور بارزانی سەرۆکی حكومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ نایف ئەلحەجرەف ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو کۆبووەوە.

ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە 17-2-2022 سەرۆکی هەرێمی کوردستان  سەرۆکی و حكومەتی هەرێمی کوردستان، بەرەو ئەڵمانیا بەڕێکەوتن و کۆنفرانسی میونشن سێ رۆژی خایاند و ئەمڕۆ یەکشەممە 20-02-2022، دوایین رۆژی کۆنفرانسەکەیە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار