ئەمرۆ دەرماڵەی خوێندكاران دابەشدەكرێت

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی رایگەیاند:" ئەمڕۆ یەکشەممە هاوکات لەگەڵ دابەشکردنی مووچەی وەزارەتی خوێندنی باڵا، پاڵپشتی دارایی خوێندكارانیش دابەشدەکرێت کە مانگانه بۆ خوێندكارانی ده‌ره‌وه‌ی شار كه له‌به‌شه ناوخۆییه‌كان ده‌مێننه‌وه بڕی 60 هه‌زار دینار ته‌رخانده‌كرێت، هه‌روه‌ها 40 هه‌زار دیناریش ده‌درێته خوێندكارانی ناوخۆی شاره‌كان.
ئەمڕۆ یەکشەممە 20ی شوباتی 2022، ڕەزا حەسەن، سەرۆكی زانكۆی سلێمانی رایگەیاند:" پشتیوانیی دارایی خوێندكاران دابەش دەكرێت و ژمێریارەكان سەرگەرمی ئامادەكاریین بۆ ئەوەی پارەی خوێندكاران بەزووترین كات دابەش بكرێت. "
به‌گوێره‌ی بڕیاری وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێم، مانگانه بۆ خوێندكارانی ده‌ره‌وه‌ی شار كه له‌به‌شه ناوخۆییه‌كان ده‌مێننه‌وه بڕی 60 هه‌زار دینار ته‌رخانده‌كرێت، هه‌روه‌ها 40 هه‌زار دیناریش ده‌درێته خوێندكارانی ناوخۆی شاره‌كان.
دوێنێش نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی بافڵ تاڵه‌بانی، هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی په‌یامێكی ئاراستی خوێندكارانی زانكۆ كرد كه تائێستا گرفتی خه‌رج نه‌كردنی ده‌رماڵه‌یان بۆ چاره‌سه‌ر نه‌كراوه و رایگه‌یاند، " ھەموو ھەوڵێکی خستۆتەگەڕ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە و بەڵێن بە خوێندکارانی ئازیز دەدات کە لە ماوەی سێ رۆژی داھاتوودا ئەم کێشەیە چارەسەر بکرێت".
