کاروان گەزنەیی: هەوڵێک هەیە عەلوەی هەولێر بدرێتە کەرتی تایبەت
"ئەم بریارە زۆر مەترسیدارە چونكە ب>ێوی 30هەزار خێزانی لەسەرە"

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند:" بەگوێرەی بەدواداچوونەکانمان ویستێک هەیە لە حکومەتی هەرێم کە عەلوەی هەولێر بدات بە کەرتی تایبەت".
کاروان گەزنەیی ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاندووە:" بێشک ئەم بڕیارە زۆر مەترسیدارە و لێکەوتی سەختی دەبێت چونکە ئەم زەوییە نزیکەی (٢٠) دۆنمە واتا نزیکە بە (٥٠) هەزار مەتر، کە شوێنێکی زۆر ستراتیجییە".
هاوکات، ناوبرا ئەوەشی رونكردۆتەوە:" لەو عەلوەیە نزیکەی (١٠٠) مەحەل- یەکەی کارکردن- هەن، و لە هەر مەحەلێک نزیکەی (٣٠-٤٠) کەس کار دەکەن. واتا کۆی گشتی نزیکەی (٣) هەزار کەس کاری تێدا دەکەن؛ هاوکات نزیک بە (٣) هەزار دەستگێڕ ڕۆژانە بەشێک یان تەواوی بژێویی ژیانییان دابین دەکەن لە ڕێگەی کارکردنەوە".
كاروان گەزنەیی جەختی لەوەشكردۆتەوە:" ویستێک هەیە کە ئەم عەلوەیە بدرێتە کەرتی تایبەت، لە کاتێکدا ئەوانەی لەوێ خاوەنی مەحەلن گرێبەستێکیان هەیە لەگەڵ حکومەتی هەرێم کە لە ٢٠١٣-دەست پێدەکات و لە ٢٠٣٨ کۆتای پێدێت".
لەكۆتایدا پەیامەكەیدا ئەم پەرلەمانتارە دوپاتیدەكاتەوە:"ئەم بڕیارە مەترسیدارە و دەبێت بەزووترین کات ڕابگیرێت، بە پێچەوانەوە هەڵوێستی پەرلەمانی جیددیمان دەبێت. کۆی بەڵگە و زانیارییەکانمان ڕادەستی لایەنی پەیوەندیدار و لیژنەی پەرلەمانی تایبەتمەند کردووە بۆ مەبەستی ڕێگریکردن لەم کار ەمەترسیدارە.
