وەزیری پەروەردە: ناتوانرێت پڕۆگرامی خوێندن کەم بکرێتەوە

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزیری پەروەردەی هەرێم ڕایگەیاند:" ناتوانرێت پڕۆگرامی خوێندنی 12ی ئامادەیی کەم بکرێتەوە، بەڵام دەتوانن ساڵنامەی خوێندنیان درێژ بکرێتەوە".
ئەمڕۆ یەکشەممە 20ی شوباتی 2022، وەزیری پەروەردەی هەرێم ڕایگەیاند، ناتوانرێت پڕۆگرامی خوێندنی 12ی ئامادەیی کەم بکرێتەوە، بەڵام دەتوانن ساڵنامەی خوێندنیان درێژ بکرێتەوە.
ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەمساڵدا دەوامی خوێندن بەشێوەیەکی ئاسایی لەکاتی خۆیدا دەستی پێکردووە و کەمکردنەوەی پڕۆگرامی خوێندنیش پێویست نییە.
ئەوەشی خستەڕوو، بەدواداچوون بۆ درێژکردنەوەی وادەی دەوامی خوێندکارانی پۆلی 12 دەکەین، تا بزانرێت چەندێک دەتوانن وادەی دەوامکردن درێژ بکەینەوە، بەڵام کەمکردنەوەی پڕۆگرامی خوێندنی پۆلی 12، هیچ کەسێک لە ئەنجومەنی وەزارەت لەگەڵی نەبووە.
ئالان حەمە سەعید ئاماژەی بەوەشدا، گەر ماوەی خوێندن درێژ بکرێتەوە، خوێندکاران پێویستە ئاگاداری ئەوە بن کە دەوام دەکەوێتە ناو گەرمای هاوینەوە.
