كارەبایی چاڤیلاند بردرا

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی، لە نوسراوێکدا رایگەیاند:" بەهۆی پابەندنەبوی کۆمپانیای چاڤی بەدانەوەی قەرزە کەڵەکەبوەکانی کارەبای، بڕیاردراوە بە دەستبەسەرداگرتنی موڵکە گواستراوەکانی کۆمپانیاکە لەناویشیاندا رەسید و وەدیعەکانی لە بانکەکاندا. بە بڕی ئەو قەرزە کەڵەکەبوانەی لەسەریەتی.

سەرچاوەیەك لە بەرێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی زانیاریەكانی بۆ هاوڵاتی پشتراستكردەوە و رایگەیاند كارەبایی پرۆەكە لەئێستادا بردراوە

بەپیی ئەو نوسراوانەی كە بڵاوكراونەتەوە،   کۆمپانیای ناوبراو  بڕی ملیارێک و 959ملیۆن و 101هەزار و 100دینار قەرزی کەڵەکەبوی پسولەی کارەبا قەرزدارە و نەیگەڕاندوەتەوە بۆ حکومەت.

پێشتر كارەبای سلێمانی كۆمپیانیاكانی ئاگادار كردۆبۆوە و هۆشداری دابوو كە لەماوەی دیاریكراودا ریكاری یاكسایی دەگرێتە بەر.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار