رۆژی زمانی دایك پیرۆز بێت
.jpg)
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
رۆژی 21 ی شوبات وەك رۆژی زمانی دایك لە لایەن ڕێـكخراوی یۆنیسـكۆی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه دیاریكرا و بووە رۆژیكی فەرمی هەموو لایەنەكانی مافی مرۆف و ریكخراوە جیهانییەكان دانیان پێدانا.
مێژووی دیاری كردنی ئه‌م ڕۆژه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ڕۆژی 21ی مانگی شوباتی ساڵی 1952، كاتێك پۆلیسی پاكستان به‌فه‌رمانی ده‌وڵه‌ت ته‌قه‌ی له‌ژماره‌یه‌ك خوێندكاری زانكۆی به ڕه‌گه‌ز به‌نگلادیشی كرد، كه مانگرتنیان بۆ به‌كارهێنانی زمانی به‌نگالی له ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی پاكستان‌دا راگه‌یاندبوو، له ئه‌نجامدا چه‌ندین خوێندكار گیانیان له‌ده‌ست دا.
له‌ئێستادای جیهانیش دا، نزیكه‌ی شه‌ش هه‌زار و 700 زمان له جیهاندا بوونی هه‌یه.
زمان ناسنامه و كۆڵه‌كه‌ی ژیان و مافی هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌كه. هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك زمانه‌كه‌ی لێ بسه‌نرێته‌وه، خۆشی له‌ناو ده‌چێت و ده‌فه‌وتێت. هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر سه‌ربه‌خۆییشی نه‌بێت، به‌ڵام زمانه‌كه‌ی خۆی بپارێزێت، هه‌رگیز نامرێت و هه‌ر ڕۆژێك دێت كه سه‌ر ده‌كه‌وێت و سه‌ربه‌خۆ ده‌بێت
یۆنسكۆ، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كردۆته‌وه كه زمانی دایك گرنگی تایبه‌تی هه‌یه، بۆیه چه‌ندین راپۆرت‌و كۆنفرانس‌و كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامداوه به مه‌به‌ستی رزگاركردنی زمانه‌كان له مردن‌و پارێزگاریكردنیان.
په‌رله‌مانی ئه‌وروپاش له2006 بڕیاریدا زمانی قوتابخانه زمانی دایك بێت، هه‌موو كه‌سێكیش مافی ئه‌وه‌ی هه‌بێت زمانه‌كانی تر فێرببێت، چونكه ئاره‌زووی فێربوون بۆ زمانی دووه‌م پێویسته، به‌ڵام به ئاره‌زووی خۆی بێت‌و زۆركردنی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی تێدا نه‌بێت.
زمانی كوردیش یه‌كێك له زمانه زیندووه‌كانی جیهانه و له ڕیزی چله‌مین زمانی دنیا دایه، هه‌رچه‌ند كورد وه‌ك نه‌ته‌وه به‌سه‌ر چوار وڵات‌دا دابه‌ش كراون و شێوه‌زار و زاراوه‌كان مه‌ودای جوگرافی و فه‌رهه‌نگی و كولتووریان كه‌وتووه‌ته نێوان، به‌ڵام زمانی كوردی له دوو پارچه‌ی باشوور و ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان گه‌شه‌یه‌كی زۆری كردووه و له باشوور هه‌رچه‌ند هه‌تا ئێستا زه‌مانی (پێوه‌ر – هاوبه‌ش) پێكنه‌هاتووه، به‌ڵام له ئاسته جۆراوجۆره‌كانی خوێندندا به‌ره‌سمی ده‌خوێندرێت.
له باشوری كوردستان دوای ڕووخانی ڕژێمی به‌عسی عێراقی زمانی كوردی وه‌ك زمانی دووه‌م له عێراق دان پێدانراوه.
