وەزارەتی نەوتی عێراق گرێبەست لەگەڵ كۆمپانیایەكی ئەمریكی دەكات

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزارەتى نەوتى عێراق لەگەڵ کۆمپانیاى هالیبێرتۆنى ئەمریکى گریبەست دەکات، بۆ بەرهەمهێنانی گازی سروشتی لە كێلگەیەكی پارێزگاى ئەنبار.
ئەمڕۆ دووشەممە 21ی شوباتی 2022، حامید زەوبەیعى، بریکارى وەزارەتى نەوتی عێراق و بەڕێوەبەرى کۆمپانیای نەوتى نیشتمانیى عێراقى بە رۆژنامەى سەباحى راگەیاند:"لە دانوستاندنی چڕدان لەگەڵ کۆمپانیاى هالیبرتۆن و پێشبینی دەکات "بەمنزیکانە" بگەنە رێککەوتنى کۆتایی.
بەڕێوەبەرى کۆمپانیای نەوتى نیشتمانیى عێراق ئاماژەى بەوەش داوە:" پێشتر لە چوارچێوەى گەڕى سێیەمى گرێبەستەکاندا لە ساڵى 2010، گرێبەستیان لەگەڵ کۆمپانیاى کۆکازى کۆریاى باشوور ئەنجامدا بۆ پەرەدانى بە کێڵگەى عوکاز، بەڵام بەهۆى شەڕى داعشەوە کۆمپانیاکە کشایەوە.

بابهتی پهیوهندیدار