وەزارەتی دارایی هۆشداری دەداتە بانكەكان پارەی هاوڵاتیان دەستكارینەكەن

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرجەم بانکەکان ئاگادار دەکاتەوە، بە هیچ جۆرێک دەستکاری سیولەی نەختێنەیی دانراوی ئەژمێرە جیاوازەکانی هاووڵاتییان نەکرێت.
وەزارەتی دارایی، گشتاندنێکی ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتییە گشتیییەکانی بانکەکانی هەرێمی کوردستان کردووە و دهڵێت: "بە مەبەستی پێداچوونەوە و رێکخستنەوەی کاروباری بانکەکان و گەڕانەوەی متمانە بۆ بانکەکان لای هاووڵاتییان، هەروەها بە گەڕخستنەوەی جموجۆڵی بانکی، بە هیچ جۆرێک دەستکاری سیولەی نەختێنەی دانراوی ئەژمێری جیاوازەکانی هاووڵاتییان نەکرێت".

بابهتی پهیوهندیدار