حكومهت له بارهی باجهوه بڕیارێكی دهركرد

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
نووسینگەی مهسرور بارزانی رایگەیاند:" حكومەتی هەرێم لە رێی پسپۆرانی بواری باج، خەریكی رێكخستنەوەی رێكارەكانی وەرگرتنی باجن، بەشێوەیەك كە دیاریكردنی رێژە و كۆكردنەوەی باج بەشێوەیەكی گونجاو و دادپەروەرانە و شەفاف بێت. تا ئامادەبوونی ئەو سیستمەش نابێ بارگرانیی دارایی بۆ پیشەوەران دروست ببێت".
ئەمڕۆ دووشەممه 21ی شوباتی 2022، لە راگەیەنراوێكی نووسینگەی مهسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی ههرێمدا هاتووە، یەكێك لە ئامانجەكانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی كارنامەكەیدا، رێكخستنەوەی باج لە هەرێم بووە.
ئاماژهی بهوهشداوه: حكومەت وەك دەسەڵاتی جێبەجێكردن ناتوانێت باج زیاد بكات، بەڵكو ئەركی ئەم دەسەڵاتە تەنیا جێبەجێكردنی یاساكانە، ئەو رێكارانەی گیراونەتەبەریش ئامانج لێیان، تەنیا رێكخستنەوەی باج و رێگریكردن بووە لە خۆدزینەوە لە دانی باج.
ئاماژهی بهوهشداوه: هەر لەم چوارچێوەیەدا باجی كۆمپانیا گەورەكان و گەورە باجدەران رێكخراوەتەوە، ئەمەش كاریگەریی لەسەر زیادكردنی داهات هەبووە و ئەم داهاتەش بۆ خزمەتی هاووڵاتییان دەبێت.
باس لەوەش كراوە، لەم ماوەیەدا گلەیی هەبووە كە رێژەی باجی پیشەوەران و خاوەن دوكان و پیشە بچووكەكان زیاد بووە، سەرۆكی حكومەت خۆی بەدواداچوونی بۆ ئەم بابەتەكە كرد، دوای چەند كۆبوونەوەیەك، فەرمانی بە لایەنە پهیوەندارەكان كردووە كە دیاركردنی رێژەی باج بۆ پیشەوەران بە رێی مەزندە رابگیرێت و وێرای بەردەوامی لە كۆكردنەوەی باج، رەچاوی دۆخی ئابووری و ژیانی پیشەوەران بكرێت و نابێ باج ببێتە هۆی لاوازكردنی جووڵەی ناو بازاڕ.
بهپێی راگهیهندراوهكهی نووسینگهی سهرۆكی حكومهت، "حكومەتی هەرێم لە رێی پسپۆرانی بواری باج، خەریكی رێكخستنەوەی رێكارەكانی وەرگرتنی باجن، بەشێوەیەك كە دیاریكردنی رێژە و كۆكردنەوەی باج بەشێوەیەكی گونجاو و دادپەروەرانە و شەفاف بێت. تا ئامادەبوونی ئەو سیستمەش نابێ بارگرانیی دارایی بۆ پیشەوەران دروست ببێت".
