وەزیری دارایی: درێخی ناکەم لەپێناو بەرزکردنەوەی کاری گومرگی لە هەرێمی کوردستان
.jpg)
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزیری دارایی و ئابووری لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی گومرگ و دەروازە سنوورییەکان کۆبوەوە و رایگەیاند:"درێخی ناکەم لەوەی لەتوانادایە بۆ بەرزکردنەوەی کاری گومرگی لە هەرێمی کوردستان".
ئەمڕۆ دووشەممه 21ی شوباتی 2022، ئاوات جەناب نووری، وەزیری دارایی و ئابووری لە دیوانی وەزارەت لەگەڵ ساماڵ عەبدولڕەحمن، بەڕێوەبەری گشتیی گومرگ و بەڕێوەبەرانی گومرگی دەروازە سنوورییەکان کۆبوەوە.
بەپێی راگەیێندراوی وەزارەتی دارایی، وەزیری دارایی و ئابووری سەبارەت بە رێکخستنەوەی کاروباری گومرگ چەند پێشنیازێکی بۆ ئامادەبووان کرد و پاڵپشتیی خۆی دەربڕی بۆ زیاتر باشترکردنی کارەکانیان، دووپاتی کردەوە "ئەوەی لە توانایدا بێت درێخی نەکات لەپێناو بەرزکردنەوەی کاری گومرگی لە هەرێمی کوردستان".
لە درێژەی قسەکانیدا ئاوات جەناب نووری ئاماژەی بەوە کرد، "گومرگ پێکهێنەرێکی گرنگی ژێرخانی ئابوورییە، بۆیە هەمووان بە گرنگییەوە لە کارەکانیان بڕوانن".
