پوتن دوو ناوچەی ئۆکرانیای وەک سەربەخۆ ناساند

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ڤلادیمیر پوتن سەرۆکی روسیا هەردوو ناوچەی دونێتسک و لوهانسک لە هەرێمی دۆنباس وەکو سەربەخۆ رادەگەیێنێت و "لە داهاتوویەکی نزیکدا پلانی هەیە کە بڕیارەکە واژۆ بکات."
ڤلادیمیر پوتن، سەرۆکی روسیا لەبارەی بڕیارەکەیەوە بە تەلەفۆن لەگەڵ ئۆلاف شۆڵتز، راوێژکاری ئەڵمانیا و ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا قسەی کردووە و بڕیارەکەی پێوتوون. بەپێی کرملین، ئەو دوو سەرۆکە "بێهیوابوونە" لە بڕیارەکە.
بەشێک لە وڵاتانی ئەوروپا هۆشداریی دەدەن کە ناساندنی ئەو دوو ناوچەیە وەکو سەربەخۆ جووڵەیەکە بە ئاراستەی خراپترکردنی دۆخەکە و ترسی داگیرکردنی ئۆکراینا زیاتر دەکات.
گرژییەکان لەسەر ناوچە سنوورییەکانی رۆژهەڵاتی ئۆکراینا بەردەوامن و لە دوایین گۆڕانکاریدا، پۆلیسی ئۆکراینا رایگەیاند کە دوو سەرباز بەهۆی بۆردوومانەوە لە لە ناوچەی زایتسێڤ بە دووری 30 کیلۆمەتر لە دۆنتێسک کوژراون. هەر ئەمڕۆ دووشەممە کەسێکی سڤیلیش لەو ناوچەیە کوژرا.
