نەشتەرگەری لە بەیانیاندا لە نەخۆشخانە تایبەتەکان قەدەغە كرا
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەپێی نووسراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، لەكاتی دەوامی بەیانیان بەتایبەت بۆ ئەمڕۆ كە رێکەوتێکی جوانە، ئەنجامدانی نەشتەرگەری بەشێوەیەكی گشتی و منداڵبوون بەتایبەتی قەدەغەكرا.
بەپێی ئەو نووسراوە، لەكاتی دەوامی بەیانیان بەتایبەت ئەمڕۆ 22-02-2022، ئەنجامدانی نەشتەرگەری بەشێوەیەكی گشتی و منداڵبوون بەتایبەتی لە نەخۆشخانە ناحکومییەکان قەدەغەكراوە، جگە لەو پزیشكانەی كە خانەنشینكراون مۆڵەتیان پێدراوە کارەکە بکەن.
بەهۆی ئەوەی ئەمڕۆ رێکەوتێکی جوانە کە 22-02-2022ـە، فشارێكی زۆر لەسەر نەخۆشخانە ناحکومییەکان هەیە بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری بەتایبەت نەشتەرگەریی منداڵبوون.
بەپێی نووسراوەکەی تەندروستیی سلێمانی، هەر نەخۆشخانەیەكی تایبەت نەشتەرگەری ئەنجامبدات، هۆڵی نەشتەرگەرییەكەی بۆ ماوەی 72 كاتژمێر دادەخرێت.
بابهتی پهیوهندیدار