وه‌زاره‌تى دارایی: بەرزبونەوەی نرخ جیهانییە و پەیوەندی بە نرخی دۆلارەوە نییە

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وه‌زاره‌تى دارایی عێراق له‌باره‌ى به‌رزبونه‌وه‌ى نرخى شت‌و مه‌ك‌و پێداویستى هاووڵاتیان ڕایگه‌یاند:"ئه‌و هه‌ڵئاوسانه‌ى له‌نرخى شت‌و مه‌ك هه‌یه جیهانیه‌و په‌یوه‌ندى به‌نرخى دینار به‌رامبه‌ر دۆلار نییه".
وه‌زاره‌تى دارایی عێراق له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، به‌رزبونه‌وه‌ى نرخى شت‌و مه‌ك‌و پێداویستى، په‌یوه‌ندیى به‌عێراقه‌وه نییه‌و بابه‌تێكى جیهانیه.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، له‌عێراق به‌شێك له‌بازرگانه‌كان ئه‌م هه‌له‌یان قۆستۆته‌وه‌و نرخى شت‌و مه‌كیان له‌سه‌ر هاووڵاتیان زیاتر گرانكردوه.
ئه‌گه‌رچى نرخى دینار كه‌متر له 20% به‌هاكه‌ى كه‌مكراوه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌شێك له‌كاڵاو پێداویستى‌و خزمه‌تگوزارییه‌كان نرخه‌كانیان زیاتر له 50% به‌رزبوه‌ته‌وه.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار