دادگای دھۆک بریاری ئازادکردنی ئومێد بەروشکی دا بەڵام ئاسایش ئازادی نەکرد

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لەگەڵ ئەوەی دادگای دھۆک بریاری ئازادکردنی ئومێد بەروشکی راگەیاند، بەڵام بەرێوەبەرایەتی چاکسازی زرکا کە ناوبراوی لێ زیندانیکراوە ئازادی نەکرد
رێڤینگ یاسین، پارێزەری لە شاری دهۆک بە هاوڵاتی ی وت" ئەمڕۆ 22ی شوبات دادگای كەتنی دھۆك بە پێی ماددەی ٣٣٣ (الإفراج الشرطي) بڕیاری ئازادكردنی ئومێد حاجی بەڕوشكی دەركرد، لەدوای بەسەربردنی ٢١ مانگ لە زینداندا، بەڵام بەڕێوەبەرایەتی زیندانی زڕکا لە دھۆك، ڕەتی كردەوە ئومێد ئازادبكرێت.
لەماوەی ڕابڕدوودا لەسەر ٦ دۆسیە، ئومێد بەڕوشكی بە سێ ساڵ و نیو زیندانیكردن حكومدرا و دوای تەمیزكردنەوەی بڕیاری دادگایی لەسەر یەكێك لە دۆسیەكان و كێشانەوەی سكاڵای یەكێك لە سكاڵاكارەكان، سزاكەی ئومێد بۆ دوو ساڵ و نیو كەمكرایەوە.
کاک ئومێدی رۆژنامەنوسێکی دلێری بادینانە و بێ تاوانە.
رێڤینگ یاسین ووتیشی" ڕاستە بڕیارەکە دەرچووە بەڵام بەرێوەبرایەتی چاکسازی زرکا ڕاگەیاندوە کە ئاسایش ئەوانی ئاگادارکردوە کە هێشتاماوە ئۆمێد بەرۆشکی ئازاد ببێت، ئێمەش نازانین هۆکار چیە چونکە بڕیارەکە لە داگای دهۆک دەرچووە"
