سزاكان بۆ سەر روسیا دەستیپێكرد

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
چەندین وڵاتی ئەوروپا و رۆژئاوا لەدژی بریارەكەی پوتن بۆ داگیركردنی ئۆكرانیا سزای جۆراو جۆر بەسەر روسیادا دەسەپێنن. دیارترینیان وڵاتی ئەلكانیایە كە بۆری غازی وڵاتەكەی لەگەڵ روسیادا بری و بەریتانیاش هەموو هەژمارە بانكیەكانی راگرت.
ئەمڕۆ سێشەممە 22ی شوباتی 2022، وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ لێدوانەکانی ڤڵادیمێر پوتین و ناساندنی ناوچەکانی دۆنیتسک و لوهانسک وەک 2 هەرێمی سەربەخۆ، ڕۆژئاوا نیگەرانییەکانی زیادبوون و چەند وڵاتێکی ئەوروپا نیازی سەپاندنی سزایان بەسەر ڕووسیادا هەیە.
لە ئیستادا ئەڵمانیا پێشنیاری سەپاندنی سزای ئابووری کردووە بۆ وەزارەتی ئابووری وڵاتەکە، وەک بەشێک لە سزا سەپێندراوەکانیان بۆ هەڵوێستەکانی پوتین و زیادبوونی گرژییەکان.
پوتین لە وتارەکەی دوێنێ شەویدا ڕایگەیاند، "مۆسكۆ دان دهنێت به سەربەخۆیی ههردوو ناوچەی دۆنیتسك و لۆهانسك-ی سەربە هەرێمی دۆنباس و رێککەوتنی دۆستایەتی و هاریکاریی لەگەڵیان واژوو كرد".
