بایدن: ئەوەی روسیا دەیکات سەرەتای داگیرکردنی ئۆکراینایە

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند:"ئەوەی روسیا لە رۆژهەڵاتی ئۆکراینا دەیکات "سەرەتای داگیرکردنی ئۆکراینایە".

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا رۆژی سێشەممە 22-02-2022 وتارێکی پێشکێش کرد و وتی، "پلانم هەیە دەستبکەم بە سەپاندنی سزا، ئەوەش وەکو وەڵامدانەوەیەک. سزاکانمان زۆر لەوانە قوورستر دەبن ئێمە و هاوپەیمان و هاوبەشەکانمان لە ساڵی 2014دا سەپاندمانن. ئەگەر رووسیا داگیرکاریی زیاتر بکات، ئەوا ئێمەش ئامادەین سزای زیاتر بسەپێنین".

سەرۆکی ئەمریکا لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا رەخنەی لە ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا گرت لە بەرامبەر بڕیارەکەی رۆژی 21-02-2022 و ئەوەی خستەڕوو، ئەوەی پووتین کردی پێشێلکاریی روونی یاسای نێودەوڵەتییە و "دەبێت کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش کاردانەوەی تووندی بەرامبەری هەبێت".

بایدن وتیشی، "پووتین بە شێوەیەکی راستەوخۆ هێرشی کردووەتە سەر مافی هەبوونی ئۆکراینا. ئەو بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆش هەڕەشەی لەو ناوچەیە کرد کە پێشتر لەژێر دەسەڵاتی رووسیادا بوو، لەوانەش ئەو وڵاتانەی ئێستا دیموکراسی تێیاندا گەشەی کردووە و ئەندامی ناتۆن".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار