بەسازان‌و رێككەوتن هەرێم دەتوانێت مەلەفی نەوت لەگەڵ بەغدا چارەسەر بكات

موسەننا ئەمین، ئەندامی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی عێراق بۆ هاوڵاتی:

3 ساڵ لەمەوپێش



سازدانی: ئارا ئیبراهیم

ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكگرتوو دەڵێت بە سازان و رێككەوتن هەرێم دەتوانێت مەلەفی نەوت لەگەڵ بەغدا چارەسەر بكات و دەشڵێت:» بەغدا مولزەم دەبێت بودجەی تەواو بۆ هەرێمی كوردستان بنێرێت».
موسەننا ئەمین، ئەندامی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی عێراق  بەهاوڵاتی وت:" بەخۆدزینەوە لە دەسەڵاتی ئیتحادی و لە دەستورو مامەڵەكردنی مەلەفی پڕ گەندەڵی بەمەلەفی نەوت ئەم وڵاتە پێشناكەوێت، ئەوەی دروست دەبێت بەم شێوەیە كۆمەڵێك بەرپرسی دەوڵەمەندی گەورە كۆمپانیای زەبەلاح كە خاوەنی ملیارەها دۆلارن، بەڵام حكومەتی هەرێم ئیحتیاتاتی نەقدی نییە".

 ئەم پەرلەمانتارە وتیشی:" كام  كۆمپانیای بچووكی حزب بگریت ملیارێك دۆلار لە گیرفانیدایە هەیانە دەیان ملیاری هەیە، ئەمە چ معادەلەیەكی حوكمڕانی و بەڕێوەبردنە ئەوان لەسەر حسابی سامانی  ئەم وڵاتە ببنە خاوەنی ملیارەها دۆلار لەكاتێكدا لەسەدا 70ی داهاتی نەوت بۆ خەڵك نەبێت و پێتوابێت دەستكەوتە بۆ هەرێمی كوردستان كە زیاتر 30 ملیار دۆلار قەرزار بیت كەئەنەما نەوتی كڕیوە نەك نەوتی فرۆشتووە".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار