قوباد تاڵەبانی پەیامێکی بڵاوکردەوە
.jpg)
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
قوباد تالەبانی رایگەیاند:" بیستنی ھەواڵی ژیانئاوایی شنیار خەمباری کردم. شنیارخان ھاوڵاتیەکی بێ تاوان بوو، تەنھا ژن بوونی تاوانی بوو".
قوباد تالەبانی جیگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم لەپەیامێكدا لەدوای كۆچی دوای شنیاری تەمەن 21ساڵ نوسویەتی:" لە کاتێکدا دەستخۆشی لە ھێزەکانی پۆلیس و ئاسایش دەکەم کە دەستبەجێ تاوانبارانی ئەم تاوانانە دەستگیردەکەن، بەڵام بە ئازارم کە لە ساڵی ٢٠٢٢ دا ھێشتا لە کۆمەڵگەیەکدا دەژین پیاوانێک ھەن وا بیردەکەنەوە کە ھەڕەشە، ئازاردان و کوشتنی ژنان ئاساییە".
جیگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم راشیگەیاند:" لەوەش بە ئازارتر ئەو بێ ھەڵوێستییە شەرمھێنەرەی کۆمەڵگاکەمانە. ئەرکی ئێمە تەنھا گرتن و سزادانی ژنکوژان نییە، بەڵکو وەک کۆمەڵگا پێکەوە بە پیر و گەنج، حکومەت و کۆمەڵگای مەدەنی، دادگا و مزگەوتەکان، بە یەک دەنگ بڵێین بەسە، چی دی جێی قبوڵ نییە و کاتی کۆتاییھێنانە بە کلتوری ژنکوشتن، چونکە ھیچ شەرەفێک لە ژن کوشتندا نییە".
