ئەنجوومەنی وەزیران لەبارەی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیی كۆدەبێتەوە

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەمرۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و سێ تەوەر گفتوگۆۆ دەكات یەكێك لە تەوەرە سەرەكییەكان بریارەكەی دادگای فیدرالییە لەبارەی بە نادەستوری فرۆشتنی نەوت و گازی هەرێمی كوردستان.
حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رۆژی چوارشەممە 23ی شوباتی 2022، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەت و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت، ئەنجامدەدات.
لە کۆبوونەوەکەدا ئەم بابەتانەی خوارەوە دەخرێنە بەر باس:
- خستنەڕووی پوختەی ئەنجامی سەردانی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ وڵاتی قەتەر، و بەشداریکردنی لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە ئەڵمانیا.
- خستنەڕووی دوایین بڕیاری دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق لە رۆژی 15-02-2022 تایبەت بە کەرتی نەوت و گاز لە هەرێمی کوردستان.
- خستنەڕووی رەشنووسی رۆژژمێری کشتوکاڵی لە هەرێمی کوردستان - عێراق.
