بە مەرسومی نێچیرڤان بارزانی 60%ـی سزای زیندانیانی بادینان کەمکرایەوە

3 ساڵ لەمەوپێش



عەمار عەزیز 

ئەمرۆ بە بریاری سەرۆكی هەرێمی كوردستان سزای زیندانیانی بادینان بە ریژەی لە سەدا %60 كەمكرایەوە و بەو پییەش تەنیا لە سەدا %40 سزاكەیان ماوە كە دوای شەش مانگی دیكە تەواو دەبێت و ئازاد دەكرێن.

 رێڤینگ یاسین، پارێزەری زیندانکراوانی بادینان تایبەت به هاوڵاتی ی وت"بەپێی ئەو زانیاریانەی دەستم کەوتووە سەرۆکی هەرێمی کوردستان بڕیاریداوە بە کەمکردنەوەی سزای زیندانکراوانی بادینان بۆ60٪، تەنیا 40٪دەمێنێتەوە، ئێمە چاوەریێ مەرسومی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانین تا بە رەسمی بڵاوبکەینەوە".

 ریڤینگ یاسین ووتیشی" ئەمە بڕیاری لێخۆش بوون نیە تەنیا سزایەکەیان کەمکراوەتەوە، ئینجا حساب دەکریت کە ئەوە چەندە لە زیندان دان دواتر لێکدەدرێتەوە و ئەو ماوەی کە ماوەتەوە لەدوای 60لەسەد ماوەکەی تەواو دەکەن و ئازاد دەکرێن".

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار