مەسرور بارزانی: سوورم لە سەر پاراستنی هەموو ژن و کچ و منداڵێک كه‌ له‌ مه‌ترسیدان

3 ساڵ لەمەوپێش



  هاوڵاتی

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:" من سوورم لە سەر پاراستنی هەموو ژن و کچ و منداڵێک كه‌ له‌ مه‌ترسیدان. دەزانم کە پێویستی بە کات و پابەندبوونێكی جیدی هەیە".

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت "لەگەڵ وەزیری ناوخۆ لەسەر رووداوی دڵته‌زێنی شنیار خان گفتوگۆمان كرد و ستایشی كارمه‌ندانی پۆلیسم کرد بۆ دەستگیرکردنی تاوانباره‌كه‌ و پشتگیریی خۆمم بۆ سزادانی تاوانباران دووپات کردەوە."

مەسرور بارزانی، دەڵێت "زۆر نیگەران و خه‌مبارم به‌ رووداوەکانی ئەم دواییەی تووندوتیژی دژ بە ژنان و ئافرەتان لە هەرێمی کوردستان. لێره‌دا دووباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه‌ كه‌ هیچ شه‌ڕەفێک له‌ ژن كوشتندا نییه‌."

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە "سووتانی شنیار ئەنوەر لەلایەن هاوژینەکەی"ـەوە و دواتر گیانلەدەستدانی دەڵێت "لەگەڵ وەزیری ناوخۆ لەسەر رووداوی دڵته‌زێنی شنیار خان گفتوگۆمان كرد و ستایشی كارمه‌ندانی پۆلیسم کرد بۆ دەستگیرکردنی تاوانباره‌كه‌ و پشتگیریی خۆمم بۆ سزادانی تاوانباران دووپات کردەوە."

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا ئاماژەی بەوەداوە "تەنیا لەم ساڵەدا، 9 ئافرەتی بێتاوان ‌لە ئەنجامی تووندوتیژی خێزانییەوە کوژراون، ئەم تاوانانە‌ ده‌بێت بووەستن و وەک خەڵکی کوردستان، نابێت قبووڵی بکەین، وەک حکومەتیش ئێمە ھاوکار و پاڵپشتی دادگا دەبین لەسەپاندنی تووندترین سزا بۆ ئەم تاوانانە." 

مەسرور بارزانیی دڵنیایی دەدات لە پاراستنی ژنان و کچان و منداڵان کە لە مەترسیدان و دەشڵێت "من سوورم لە سەر پاراستنی هەموو ژن و کچ و منداڵێک كه‌ له‌ مه‌ترسیدان. دەزانم کە پێویستی بە کات و پابەندبوونێكی جیدی هەیە، ھەربۆیە بنبڕکردنی ئەم دیاردە نامرۆڤانەیە، پێویستی بە به‌شداریی هه‌موومان هەیە وەک چالاکانی کۆمەڵگەی مەدەنیی و به‌رپرسان و کەسایەتییە ئاینیی و کۆمەڵایەتییەکان، ھەروەھا پێویستمان بە ئەنجامدانی چاكسازیی لە سیستەمی دادوەریدا ھەیە. ئێمە ھەموو ھەوڵی خۆمان دەخەینەگەڕ بۆ کۆتاییھێنان بەم تاوانانە."

بەرەبەیانی رۆژی شەممە 19-02-2022 شنیار هونەری 21 ساڵ لەمالەكەی خۆیدا لەلایەن هاوسەرەكەیەوە سوتێنرا و دوای نیوەرۆی ئەمرۆ گیانی سپارد.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار