نێچیرڤان بارزانی: هه‌موو لايه‌ك دڵنيا ده‌كه‌ينه‌وه تاوانباران ڕووبه‌ڕووى ياسا ده‌بنه‌وه
.jpg)
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:" هه‌موو لايه‌ك دڵنيا ده‌كه‌ينه‌وه كه تاوانباران ڕووبه‌ڕووى ياسا ده‌بنه‌وه و هه‌موو داموده‌زگا په‌يوه‌نداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان به گوڕتر ڕووبه‌ڕووى ئه‌و كولتووره دواكه‌وتووه ده‌بنه‌وه".
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەپەیامێكدا رایگەیاند:" وه‌ك هه‌ميشه و تا كۆتايى به‌ره‌نگارى ديارده‌ى قێزه‌وه‌نى تووندوتيژيى خێزانى ده‌بينه‌وه و به هه‌موو شێوه‌يه‌ك سه‌ركۆنه‌ى ژنكوژى و سه‌ركوتكردن و ئازاردانى ئافره‌تان ده‌كه‌ين به هه‌ر به‌هانه‌يه‌ك بێت. دەشڵێت "هه‌موو لايه‌ك دڵنيا ده‌كه‌ينه‌وه كه تاوانباران ڕووبه‌ڕووى ياسا ده‌بنه‌وه."
دەقی په‌يامى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان لەبارەی تاوانى كوشتنى خاتوو شنيار
له كاتێكدا ئه‌وپه‌ڕى هاوسۆزى و هاوخه‌ميم له‌گه‌ڵ دايكوباوك و خانه‌واده و كه‌سوكارى خاتوو شنيارى خوالێخۆشبوو‌ى دايكى دوو منداڵى ساوا ده‌رده‌بڕم، سه‌ره‌خۆشييان لێده‌كه‌م و دڵنه‌وايى و ئارامييان بۆ ده‌خوازم، دووپاتى ده‌كه‌مه‌وه كه وه‌ك هه‌ميشه و تا كۆتايى به‌ره‌نگارى ديارده‌ى قێزه‌وه‌نى توندوتيژيى خێزانى ده‌بينه‌وه و به هه‌موو شێوه‌يه‌ك سه‌ركۆنه‌ى ژنكوژى و سه‌ركوتكردن و ئازاردانى ئافره‌تان ده‌كه‌ين به هه‌ر به‌هانه‌يه‌ك بێت.
هه‌موو لايه‌ك دڵنيا ده‌كه‌ينه‌وه كه تاوانباران ڕووبه‌ڕووى ياسا ده‌بنه‌وه و هه‌موو داموده‌زگا په‌يوه‌نداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان به گوڕتر ڕووبه‌ڕووى ئه‌و كولتووره دواكه‌وتووه ده‌بنه‌وه. به‌داخه‌وه ئاماره‌كانى ژنكوژى و توندوتيژى به‌رامبه‌ر ئافره‌تان به هه‌موو جۆره‌كانييه‌وه، هێشتا مايه‌ى نيگه‌رانييه‌كى گه‌وره‌ن و ناو و ناوبانگى هه‌رێمى كوردستان و كۆمه‌ڵگه له‌كه‌دار ده‌كه‌ن، بۆيه به‌رپرساريه‌تى ده‌خه‌نه ئه‌ستۆى هه‌موومان.
هه‌موو دامه‌زراوه و ده‌زگا فه‌رمييه‌كان و كۆمه‌ڵگه و مامۆستايانى ئاينى و ڕێكخراوه مه‌ده‌نييه‌كان و ميديا، به‌رپرسياريه‌تيى هاوبه‌شمان هه‌يه كه به‌رده‌وام بين و پێكه‌وه كار بكه‌ين بۆ بنه‌بڕكردن و نه‌هێشتنى ئه‌و كولتووره دواكه‌وتووه و بره‌ودان به هۆشيارى و گيانى لێبورده‌يى و ناتوندوتيژى، تا دووباره‌بوونه‌ى به‌رده‌وامى ئه‌م تاوانه دڕندانه و ئه‌و چيرۆك و به‌سه‌رهاته سامناكانه ئيتر كۆتايييان بێت و ببڕێنه‌وه و چيتر ژنان و كچانى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستانى، نه‌بنه قوربانيى ئه‌و په‌تا كۆمه‌ڵايه‌تييه.
خواى مه‌زن گيانى خاتوو شنيار به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و دڵنه‌وايى به خانه‌واده‌كه‌ى ببه‌خشێت.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
