پوتن هێرشکردنە سەر ئۆكرانیای راگەیاند

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سەرۆکی روسیا هێرشی سەربازی بۆ سەر ئۆكرانیا راگەیاند و دەڵێت:" هەر وڵاتێک دەستوەربدات لە هێرشەکەی "باجی وا دەدات هەرگیز نەیبینیبێت."

بەیانی رۆژی پێنجشەممە 24-2-2022 ڤیلادیمیر پوتن، سەرۆکی روسیا لە وتارێکی تەلەڤزیۆنیدا رایگەیاند، بەرپرسیارییەتی خوێنڕشتن دەکەوێتە ئەستۆی "رژێمی" ئۆکراینا و دەڵێت؛ ئەم ئۆپەراسیۆنەشی لە وەڵامی ئەم هەڕەشانە راگەیاندووە کە لە ئۆكرانیاوە دێن.

سەرۆکی روسیا، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بە پشتگوێخستنی داواکارییەکانی رووسیا تۆمەتباکرد کە داوایدەکرد نابێت ئۆكرانیا ببێتە ئەندام لە ناتۆ و هاوکات گەرەنتی هەڕەشە ئەمنییەکانی مۆسکۆ بکات.

پوتن وتیشی، ئامانج لە  ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی روسیا بۆ ئەوەیە دڵنیاببنەوە کە "ئۆكرانیا" لە چەک دادەماڵن. سەرۆکی روسیا داوای لە هەموو ئۆکراینییەکان کرد ئەوانەی چەکیان هەڵگرتووە دەتوانن لە رێوشوێنی سەلامەتدا ناوچەکانی جەنگ بەجێبێڵن.

هێرشەکەی روسیا راستەوخۆ کاردانەوەی وڵاتانی رۆژئاوای بەدواداهات، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە راگەیێندراوێکی کۆشکی سپیداوتی "سەرۆک پوتن جەنگێکی پلانبۆداڕێژراوی هەڵبژارد کە کارەسات و مەینەتی مرۆیی لێدەکەوێتەوە."

بایدن وتی، روسیا بە تەنیا بەرپرسیارە، مردن و کەوتنەوەی وێرانکاری بەهۆی ئەم هێرشەوە، ئەمریکا و هاوپەیمان و هاوبەشەکانی یەکگرتووانە و یەکلاییکەرەوانە وەڵام دەدەنەوە." بایدن ئەوەشی وت کە "جیهان روسیا بە بەرپرسیار دەزانێت."

سەرۆکی ئەمریکا لە بەشێکی دیکەی راگەیێنراوەکەدا ئاماژە بەوە دەدات، لە کۆشکی سپی چاودێری دۆخی ئۆكرانیا دەکات و بەردەوام لەلایەن تیمی ئاسایشی نیشتمانی زانیاریی نوێی پێدەدرێت.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار