سەرۆکی ئۆكرانیا: داوا لە خەڵك دەكەم نەترسن سەردەكەوین

لە پایتەختی ئۆكرانیا زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدرا

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سەرۆکی ئۆكرانیا دەڵێت:" روسیا هێرشی کردووەتە سەر ژێرخانی سەربازیی و پاسەوانانی سنوری وڵاتەکەی، داوا لە خەڵکی وڵاتەکەشی دەکات کە نەترسن و جەخت لەوە دەکاتەوە کە سەردەکەون.

لەدوای  راگەیاندنی دەستپیكردنی جەنگ لەلایەن سەرۆكی روسیاوە بۆ ئۆكرانیا  ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا دەڵێت، رووسیا هێرشی کردووەتە سەر "ژێرخانی سەربازی"ی و پاسەوانانی سنووری وڵاتەکەی، داوا لە خەڵکی وڵاتەکەشی دەکات کە نەترسن و جەخت لەوە دەکاتەوە کە سەردەکەون.

ڤلادیمیر پوتن، سەرۆکی روسیا لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا هێرشی سەربازیی دژی ئۆکراینا راگەیاند، سەرۆکی ئۆكرانیاش دەڵێت پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا ئەنجامداوە. وتەبێژێکی کۆشکی سپی دەڵێت، ناوەرۆکی پەیوەندییەکە دواتر بڵاودەکەنەوە.

بەپێی راگەیێندراوێکی وەزارەتی بەرگریی روسیا کە لەلایەن میدیا رووسییەکانەوە بڵاوکراوەتەوە، روسیا "ژێرخانی سەربازی، بنکەی ئاسمانی، فڕۆکەخانەی سەربازی و فڕۆکەوانیی هێزە چەکدارەکانی ئۆكرانیا بە چەکی زۆر ورد و پێشکەوتوو کردوونەتە ئامانج".

ئەوەش لە کاتێکدایە لە سەنتەری کیێڤ-ی پایتەختی ئۆکراینا زەنگی ئاگادارکردنەوە لە مەترسیی هێرشی ئاسمانی لێدراوە.

میدیاکانی جیهان باس لەوە دەکەن کە دەنگی تەقینەوە لە کیێڤی پایتەختی ئۆكرانیا و چەند شارێکی دیکەی نزیک لە بەرەکانی پێشەوە بیستراون. ئاژانسی فرانس پرێس دەڵێت، لە بەندەری دەریای رەش لە شاری ئۆدیسا دەنگی تەقینەوە بیستراوە، کە ناوچەیەکی نزیک لە ناوچەکانی ژێر دەستی جوداخوازەکانە.

ئۆكرانیا رێگەی ئاسمانیی بۆ فڕۆکەی سڤیل داخستووە و دیمیترۆ کولیبا، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە دەڵێت، وڵاتەکەی رووبەڕووی "داگیرکاریی تەواو" بووەتەوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئۆكرانیا دەڵێت، "ئۆپەراسیۆنی سەربازیی رووسیا بۆ وێرانکردنی دەوڵەتی ئۆكرانیایە".

بەپێی سەرچاوەکان، بڕیارە باڵیۆزی وڵاتانی ئەندام لە رێکخراوی ناتۆ کۆبوونەوەیەکی بەپەلە لەسەر هێرشی رووسیا بۆسەرئۆكرانیا بکەن.

سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاندووە، جیهان بەرپرسیارێتیی هێرشی سەربازی دژی ئۆکراینا دەخاتە ئەستۆی روسیا و هۆشداری دەدات لەوەی کە هێرشە سەربازییەکە دەبێتە هۆی لەدەستدانی ژیانی زۆر کەس کە بە "کارەسات" ناویدەبات، ئاماژە بەوەش دەکات کە هێرشی روسیا "بێ پاساوە".

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار