سوپای ئۆكرانیا: پێنج فڕۆکەی جەنگیی روسیامان خستە خوارەوە

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سوپای ئۆكرانیا رایگەیاند:"پێنج فڕۆکەی جەنگی و هێلیکۆپتەرێکی روسیایان لە هەرێمی لوهانسک خستوونەتە خوارەوە".
بەرەبەیانی ئەمرۆ پێنجشەممە، سەرۆكی روسیا لە چاوپیكەوتنێ:ی تەلەفۆیۆنیدا یەكەم هەنگاوی دەست پێكردنی شەری بۆ سەر خاكی ئۆكرانیتا راگەیاند.
پاسەوانی سنووری ئۆكرانیا راگەیاندووە:" وڵاتەکەیان لە سنووری باکوور و باشووری وڵاتەوە لەژێر هێرشی ئاسمانی و داگیرکردندایە و ئاماژەی بەوەش کردووە، هێزەکانی ئۆكرانیاش وەڵامیان دەدەنەوە.
هەروەها پاسەوانانی سنووری ئۆكرانیا ئەوەی خستووەتەڕوو، هێزەکانی روسیا لەلایەن بێلاڕوسییەکانەوە پاڵپشتی دەکرێن و لە کریمیاوە هێرش ئەنجامدراوە.
بەپێی راگەیێندراوی پاسەوانانی سنوری ئۆکراینا، "هێرش بۆسەر یەکەکانی سەر سنوور، خاڵە جیاکەرەوەکانی سنوور و خاڵەکانی پشکنین لەلایەن تۆپخانەکانی روسیاوە بە چەکی قورس و سووک هێرشیان کراوەتەسەر".
هاوکات بەپێی ئەو زانیارییانەی ئاژانسە جیهانییەکان بڵاویانکردووەتەوە، روسیا چەند بنکەیەکی سەربازی و بەرگریی ئۆكرانیای تێکشکاندووە.
