ماكرۆن داوایەكی بەپەلە لە پوتن دەكات

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

داوا لە روسیا دەكات بە زوترین كات كۆتایی بە ئۆپەراسیۆنەكانی لە خاكی ئۆكرانیا بهێنێت.

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا بە تووندی سەرکۆنەی هێرش و ئۆپەراسیۆنی روسیا بۆسەر ئۆكرانیا دەکات و جەخت لەوە دەکاتەوە کە پاریس لەگەڵ هاوپەیمانەکانی کار دەکات بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ.

سەرۆکی فەرەنسا لە تویتێکدا رایگەیاندووە، روسیا بڕیاری "دەستپێکردنی جەنگی" بۆسەر ئۆکراینا داوە، داواش دەکات "پێویستە روسیا کۆتایی بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی بۆسەر ئۆكرانیا بێنێت".

ماکرۆن دەڵێت، وڵاتەکەی هاوسۆزە لەگەڵ ئۆکراینا و لەگەڵئۆكرانیەکاندایە، ئەوەشی خستووەتەڕوو، "لەگەڵ هاوپەیمانەکانمان کار دەکەین بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ".

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار