باڵیۆزخانەی عێراق داوایەك ئاراستەی بەرپرسانی ئۆكرانیا دەكات

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
داوا لە هەموو ئەو زانكۆ و پەیمانگایانەی ناو ئۆكرانیا دەكات مۆلەتی فەرمی بدەنە هاولاتیە عیراقیەكان تا ولاتەكە جی بهیلن تا ئاسای بونەوەی بارودۆخەكە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 24-02-2022 ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق بە ئاژانسی حكومەتی عێراقی راگەیاندووە:" باڵیۆزخانەكەیان لە ئۆكرانیا داوای لە 27 زانكۆ و پەیمانگای ئەو وڵاتە كردووە، كە خوێندكارانی عێراقی تێیاندا دەخوێنن، هەروەها ئاسانكاریی پێدانی مۆڵەتی لەناكاوی خوێندنیان بۆ بكەن، ئەگەر دۆخی ئەمنی ئەو وڵاتە بەرەو ئاڵۆزی پەرەیسەند و داواشیان كردووە كە بیانپارێزن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە سوپای روسیا دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی بۆ سەر هەرێمی دۆنباسی رۆژهەڵاتی ئەو ئۆكرانیا راگەیاند، هاوكات چەند پێگەیەكی سەربازیی ئەو وڵاتەی لە شارەكانی دیكە بۆردوومانكرد.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاماژەی بەوەداوە باڵیۆزخانەكەیان داوای لەو زانكۆ و پەیمانگایانە كردووە ئاگاداریان بكەنەوە لە ژمارەی خوێندكارە عێراقییەكان و بارودۆخیان.
پێشتر باڵیۆزخانەی عێراق لە ئۆكرانیا داوای لە هاووڵاتیانی وڵاتەكەی كرد، كە لەو وڵاتەن سەردانی ناوچە مەترسیدارەكانی رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە نەكەن. هەروەها چەند هێڵێکی گەرمی بۆ فەراهەمكردن بەمەبەستی پەیوەندیكردن بە باڵیۆزخانەكە، ئەگەر پێویستیان بە هاوكاری بوو.
