چین پشگیری روسیا دەكات

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین رایگەیاند:" ئه‌و كرده سه‌ربازییه‌ی روسیا ده‌رهه‌ق به ئۆكرانیا ده‌ستیپێكردووه، داگیركاریی نییه، ئه‌و ده‌ربڕینه نادروسته".
هوا تشون یانگ، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین رایگه‌یاند:"مۆسكۆ بێ پرسكردن به په‌كین هێرشه‌كه‌ی بۆ سه‌ر ئۆكرانیا ده‌ستپێكرد، ده‌ربڕینی داگیركاری بۆ ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ی مۆسكۆ نیشاندانی لایه‌نگیرییه.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین راشیگه‌یاند:" روسیا وڵاتێكی گه‌وره‌یه، ده‌توانێت بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ چین هه‌موو هه‌نگاوێكی ستراتیژی بگرێته به‌ر".
ئه‌و وته‌بێژه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین رونیكرده‌وه، وڵاته‌كه‌ی به چڕییه‌وه چاودێری دۆخه‌كه ده‌كات، داوا له هه‌موو لایه‌كیش ده‌كات خۆڕاگر بن و دۆخه‌كه له‌ده‌ست ده‌رنه‌چێت.
هوا تشون یانگ، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئه‌وه‌ی روسیا ئه‌نجامیداوه داگیركاری نییه، په‌كیین له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی روسیا و ئۆكرانیا له په‌یوه‌ندیدایه. ده‌شڵێت: "دۆسییه‌ی ئۆكرانیا باگراوندێكی مێژوویی ئاڵۆزی هه‌یه، داواشمان له هاووڵاتیانمان له ئۆكرانیا كردووه، له ماڵه‌كانیان بمێننه‌وه".
