قوباد تاڵەبانی: كۆنگرەی چواریش نەبووە نوێبوونەوەیەكی جەوهەری و راستەقینە

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتاییەتی مام جەلال رایگەیاند:"  كۆنگرەی چواریش نەبووە هۆی نوێبوونەوەیەكی جەوهەری و راستەقینە لە فكر و دیدی سیاسیمان بۆ ئایندە و دواڕۆژی  یەكێتی و وڵاتەكەمان، بۆیە پێویستە ئەم دیدارە نوێبوونەوەی جەوهەری و راستەقینە بكاتە ئەركی سەرەكی خۆی و پەرەی پێبدا، ئەم ئەركەش بەلای منەوە چەند حیزبییە ئەوەندەش نیشتیمانی و ئەخلاقییە. هاوكات هەر ئەمرۆ لەگەڵ كۆنسولی گشتی ئەلمانیا كۆبووەوە و رایگەیاند :"حكومەت هەنگاوی باشی لە چاكسازیدا ناوە".

قوباد تاڵەبانی،  جیگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم كوردستان و سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتاییەتی مام جەلال راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە  رایگەیاند:" دیداری یەکێتی سازدەکەین و بە پەرۆشییەوە ‌دەستمان داوەتێ و مەبەستمانە لە فراوانترین و بەرزترین ئاستدا سەرپێی بخەین، لەم روانگەوە دەبێتە دیداری خەمخۆری و هەوڵی یەكێتییانەیە بۆ نوێبوونەوە و چاكسازی و بەهێزكردنی پێگەی یەكێتییە لە هەموو ئاستەكان.

قوباد تاڵەبانی دەڵێت: "راستە لە كۆنگرەی چوار كە ناوی (كۆنگرەی نوێبوونەوە) بوو، گۆڕانكاری و نوێبوونەوە لە پێكهاتە و هەندێک لە كاراكتەرەكان كرا، بەڵام بەداخەوە لەبەر چەندین هۆ، كۆنگرەی چواریش نەبووە هۆی نوێبوونەوەیەكی جەوهەری و راستەقینە لە فكر و دیدی سیاسیمان بۆ ئایندە و دواڕۆژی  یەكێتی و وڵاتەكەمان، بۆیە پێویستە ئەم دیدارە نوێبوونەوەی جەوهەری و راستەقینە بكاتە ئەركی سەرەكی خۆی و پەرەی پێبدا، ئەم ئەركەش بەلای منەوە چەند حیزبییە ئەوەندەش نیشتیمانی و ئەخلاقییە. چونكە بوونی یەكێتییەكی بەهێز گەرەنتی پاراستنی ئازادییەكان و بەدیهێنانی خواستی كۆمەڵانی خەڵكە، كە ئەوەش نیشانەی وەفاو پێزانینە بۆ خەباتی شەهیدان و ئەوانەی لە رابڕدووی خەباتی یەكێتی و كوردایەتیدا رەنجیان داوە و ماندووبوون".

لەبارەی دیداری یەکێتی، قوباد تاڵەبانی زیاتر دەڵێت: "لەم چواچێوەیەدا( دیداری یەكێتی) دەیەوێ چەندین تەوەری جێی بایەخی ئێستا و ئایندەی حیزبەكەمان، پێداویستی و كێشە و پێشهاتەكانی كۆمەڵگەكەمان، ئەزموونی سیاسیی گەلەكەمان تاوتوێ بكات، چونكە پێشهات و گۆڕانكارییەكانی كۆمەڵگە و سەردەم، لە ئاستی كوردستان و دەرەوەشدا ئەم هەوڵ و كۆششە تازەیە دەخوازێت. پێویستمان بەوەیە لەهەموو سێكتەرەكاندا، دیدی نوێ و دەسپێشخەری یەكێتییانە بێنینە كایەوە."

سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتارییەتی مام جەلال، نایشارێتەوە کە یەکێتیی تووشی چەندین کێشە و گرفت بووە و دەڵێ "با راشكاو بین ‌و بەكراوەیی قسە بكەین، ئێمەی یەكێتی دەمێكە تووشی چەندین كێشە و گرفتی هەمەجۆر بووینەتەوە، كە زۆر جار باجی قورسمان لەسەری داوە، ئەگەر بۆ داهاتووش بە جیددی و دڵسۆزانە هەوڵی چارەسەر و تێپەڕاندنیان نەدەین، دوور نییە تووشی كێشە و گرفتی گەورەتر ببین". 

قوباد تاڵەبانی هەروەها دەڵێت: "جگە لەوەش، دۆخی تازەی كۆمەڵگە و هەلومەرجی ئابووری و سیاسی و كۆمەڵایەتی نوێ، پرسیار و كێشە و ئەرك و پێداویستی نوێی هێناوەتە كایەوە، كە وا دەخوازێ دوودڵنەبین لە گفتوگۆ و راگۆڕینەوە بۆ دەستنیشانكردنی كەموكوڕییەكان و دۆزینەوەی چارەسەرەكان. بۆیە پێمانوایە دیالۆگ و گفتوگۆیەكی راشكاوانەی هەڤاڵانی یەكێتیی لەنێو خۆمان، هەم گیانی هەڤاڵێتیمان گەرموگوڕ دەكاتەوە و هەمیش جوانترین و بە كەڵكترین بیروباوەڕەكان دەخاتە خزمەت دەستپێكردنەوەیەكی نوێی تێكۆشانمان.

هاوكات هەر ئەمرۆ لەگەڵ كنسولی گشتی ئەلمانیا كۆبووەوە و رایگەیاند حكومەت هەنگاوی باشی لە چاكسازیدا بناوە".

ئەمڕۆ پێنجشەممە 24ی شوباتی 2022، نوسینگەی راگەیاندنی قوباد تاڵەبانی بڵاویکردەوە، ''لە ھە‌ولێر قوباد تاڵە‌بانی، جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران، لە‌گە‌ڵ كلێمێنچ زێمتنە‌ر كونسوڵی گشتی ئە‌ڵمانیا لە‌ ھە‌رێمی كوردستان کۆبوەوە و باسی پە‌یوە‌ندییە‌كان، قۆناغە‌كانی چاكسازی حكومە‌تی ھە‌رێمی كوردستان و دواپێشھاتە‌كانی عێراقیان کردووە.''

ئەوەشخراوەتەوڕوو، ''جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران، بۆ كونسڵی گشتی ئە‌ڵمانیای روونكردە‌وە‌ كە؛‌ ھە‌نگاوی باشیان جێبە‌جێ كردووە‌ لە‌ پرۆسە‌ی گشتگیری چاكسازی لە‌ سێكتە‌رە‌ جیاجیاكان و، تیشكی خستە‌سە‌ر ئە‌وە‌ی پرۆسە‌كە‌ بە‌ردەوامە‌ و سورین لە‌سە‌ر سە‌رپێخستنی. ھە‌ر لە‌وبارە‌یە‌وە‌، ستایشی حكومە‌تی ئە‌ڵمانیای كرد كە‌ ھاوكاریان بووە‌ بۆ جێبە‌جێ كردنی پلانە‌كانی چاكسازی و داوای كرد بە‌ردە‌وام بن لە‌ھاوكاریكردنی حكومە‌تی ھە‌رێم.''

ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، ''لە‌بە‌شێكی كۆبوونە‌وە‌كە‌دا قوباد تاڵەبانی، باسی لە‌ دواپێشھاتە‌ سیاسییە‌كانی عێراق كرد و جە‌ختی كردە‌وە‌؛ پێویستە‌ ھە‌موو لایە‌نە‌كان ھە‌ماھە‌نگی بكە‌ن بۆ تێپە‌ڕاندنی ئە‌م دۆخەی پاش ھە‌ڵبژاردن بۆ ئە‌وە‌ی بۆشایی درووست نە‌بێت و زیان بە‌ بە‌رژە‌وە‌ندییە‌ گشتییە‌كان نەگە‌یە‌نێت.''

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار