بەریتانیا: هێرشەی ڕوسیا هێرشە بۆ سەر ئازادیی و دیموکراسیی

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سەرۆکوەزیرانی بەڕیتانیا لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا ڕایگەیاند:" لەگەڵ هاوپەیمانان سەروەریی بۆ خاکی ئۆکرانیا دەگەڕێنینەوە و هێرشەی ڕوسیای بە هێرش بۆ سەر ئازادیی و دیموکراسیی ناوبرد. 

بۆریس جۆنسن کەمێک لەمەوبەر ڕایگەیاند، "جیهان دڵنیا دەکەینەوە لەگەڵ هاوپەیمانان سەروەری و سەربەخۆیی خاکی ئۆکرانیا لە ڕووسیا دەستێنینەوە و ڕووسیا باجی قورس دەدات". 

هەروەها ئەوەشی خستەڕوو، ئەم جەنگەی ڕووسیا ڕایگەیاندووە، "تەنها هێرش نییە بۆ سەر ئۆکرانیا بەڵکو هێرشە بۆ سەر ئازادی، دیموکراسی، ڕۆژئاوای ئەوروپا و هەموو جیهان". 

باسی لەوەش کرد، لە ئێستادا ئەم گرژییانە، گرژیی و ناکۆکییە بۆ سەر ئازادی و مافی مرۆڤ، ڕێگریی درووستکردنە لە هاوڵاتییانی ئەوروپا بۆ دیارییکردنی دواڕۆژی خۆیان، بەرگریی کردن لە ئازادی و مافی هاوڵاتییانی جیهانیش، ئەو شتەیە هەمیشە بەڕیتانیا بەرگریی لێکردووە. 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار