ناتۆ هۆشداری توند دەداتە روسیا

3 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتی

سکرتێری گشتیی ناتۆ داوا لە روسیا دەکات دەستبەجێ هێزەکانی لە ئۆكرانیا بکشێنێتەوە و رێگەی دیپلۆماسی هەڵبژێرێت".

هۆشداریش دەدات لە پەلاماردانی هەر ئەندامێکی هاوپەیمانیی ناتۆ، دەڵێت هێرش بۆ سەر یەک ئەندام واتا هێرش بۆ سەر هەموویان.

یانس ستۆڵتنبێرگ، سکرتێری گشتیی ناتۆ لە بروکسلی پایتەختی بەلجیکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی رایگەیاند: "وەکو وەڵامێک بۆ کۆکردنەوە زەبەلاحەکەی هێز لەلایەن روسیاوە، بەرگری بەکۆمەڵمان بەهێزکردووە، ئینجا لە زەمین، لە دەریا و لە ئاسمان".

لە هەفتەکانی رابردوو، هاوپەیمانانمان لە ئەمریکای باکوور و ئەوروپا بەیەکەوە هەزاران سەربازیان لە بەشەکانی رۆژهەڵاتی رێکخراوەکە بڵاوکردوونەتەوە. هێزی زیاتریشیان خستووەتە باری ئامادەباشییەوە.

100 فرۆکەی جەنگیمان خستووەتە باری ئەوپەڕی ئامادەباشییەوە تاوەکو بەرگری لە بۆشایی ئاسمانمان بکەن. 120 کەشتی جەنگیمان لە دەریادا بڵاوکردوونەتەوە".

ستۆڵتنبرێگ سەرکۆنەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی ئۆكرانیای کرد، پاڵپشتی خۆی بۆ وڵاتەکە دووپاتکردەوە، بەڵام رەتیکردەوە دەستوەردانی سەربازی لە وڵاتەکە بکات

سکرتێری گشتی دووپاتیکردەوە کە بەرگری سەربازیان چالاککردووە و سبەینێش کۆبوونەوەیەکی ئۆنلاین لەنێوان ئەندامانی ناتۆ بەڕێوەدەچێت.

بەیانیی ئەمرۆ پێنجشەممە ڤلادیمیر پوتن، سەرۆکی روسیا لە وتارێکی تەلەڤزیۆنیدا هێرشی سەربازیی بۆسەر ئۆكرانیا راگەیاند و وتی، بەرپرسیارێتیی خوێنڕشتن دەکەوێتە ئەستۆی "رژێمی" ئۆكرانیا.

پوتن ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بە پشتگوێخستنی داواکارییەکانی روسیا تۆمەتباکرد کە داوای دەکرد ئۆكرانیا نەبێتە ئەندام لە ناتۆ؛ هاوکات گەرەنتیی هەڕەشە ئەمنییەکانی مۆسکۆ بکات.

 

دوای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکە پاسەوانی سنووری ئۆکراینا رایگەیاندووە، هێزەکانی رووسیا بە تانک و چەکی قورسی دیکەی سەربازییەوە سنووری رووسیا و ئۆکراینایان بەزاندووە و لە چەند شوێنێکەوە چوونەتە نێو خاکی وڵاتەکەیان.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار