سەرکردەی G7: پوتن خۆی خستووەتە بەرەیەکی هەڵەی مێژووەوە

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سەرکردەی وڵاتانی G7 لە راگەیێندراوێکی هاوبەشدا سەرکۆنەی هێرشی روسیایان بۆسەر ئۆكرانیا کرد وڕایگەیاند:"پوتن خۆی خستووەتە بەرەیەکی هەڵەی مێژووەوە."

بەوتەی ئەو سەرکردانە، پوتن: "شەڕی بە کیشوەری ئەوروپا ئاشناکردووەتەوە."

دەشڵێن، سەرکۆنەی ئەو سەرکەشییەی سەرۆکی روسیا دەکەن کە بەردەوام رێگەی گفتوگۆی رەتکردووەتەوە لەگەڵ ئەوەی پێشنیازی جۆراوجۆریان پێداوە. 

لە راگەیێندراوی ئەو وڵاتانەدا کە بریتین لە: کەنەدا، فەرەنسا، بەریتانیا، ئەمریکا، ئیتاڵیا، ئەڵمانیا و ژاپۆن هاتووە، "ئێمە بە یەکگرتوویی دەمێنینەوە لەگەڵ هاوبەشەکانمان."

هەر لەکاتی کۆبوونەوەکەدا بوو کە ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا لە پەیامێکیدا بۆ سەرکردەکانی ئەوروپا بە گشتی وتی، "ئەگەر ئەمڕۆ یارمەتیمان نەدەن، سبەی جەنگ لەبەردەم دەرگەکەتان دەبێت."

سەرۆکی ئۆکراینا وتیشی، "ئەمە شەڕە دژی هەموو ئەوروپا."

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار