عێراق لەساڵێكدا بەبەهای 83 ملیار دۆلار نەوتی فرۆشتووە

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند:" داهاتی ساڵی رابردووی هەناردەکردنی نەوتی زیاتر لە 83 ملیار دۆلار بووە".

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 24ـی شوباتی2022، وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیێندراوێکدا داهاتی نەوتی ساڵی رابردوو و مانگی رابردووی بڵاوکردەوە. بەپێی راگەیێندراوی وەزارەتی نەوتی عێراق، داهاتی ساڵی رابردووی وەزارەتەکە لە هەرناردەکردنی نەوت 83 ملیار و 973 ملیۆن و 290 هەزار دۆلار بووە. 

بە گوێرەی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی نەوتی عێراق، ساڵی رابردوو 99 ملیۆن و 286 هەزار و 78 بەرمیل نەوت هەناردەی دەرەوە کراوە، لەڕێگەی 29 کۆمپانیای جیهانیی جیاوازەوە فرۆشراوە کە داهاتەکەی هەشت ملیار و 322 ملیۆن و 679 هەزار دۆلار بووە بە گوێرەی ئامارێک کە لە لایەن کۆمپانیای سۆمۆوە بڵاوکراوەتەوە. 

لە کێڵگە نەوتییەکانی نێوڕاست و باشووی عێراق 96 ملیۆن و 430 هەزار و 596 بەرمیل نەوت هەناردە کراوە، هەروەها لە نەوتی کەرکووکیش دوو ملیۆن و 545 هەزار و 656 بەرمیل هەناردەکراوە. 

نرخی هەر بەرمیلێک نەوت بەپێی وەزارەتی نەوتی عێراق، بە 83 دۆلار و 82 سەنت فرۆشراوە.  

 

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار