ئەمریكا حەوت هەزار سەرباز رەوانەی ئەلمانیا دەكات

3 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتی

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا رایگەیاند بە فەرمانی سەرۆکی وڵات 7 هەزار سەرباز دەنێرێتە ئەڵمانیا.

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا رایگەیاند، جۆ بایدن، سەرۆکی وڵات پێشنیازی ناردنی 7 هەزار سەرباز بۆ ئەڵمانیای پەسند کردووە؛ بەو جۆرەش کۆی سەربازانی ئەمریکی، کە لەم مانگەدا نێردراونەتە ئەوروپا، گەیشتووەتە 12 هەزار سەرباز.

پێنتاگۆن لە راگەیێندراوێكیدا رایگەیاند؛ ئەو 12 هەزار سەربازە یەکەی تایبەتی بەرپەرچدانەوەی لەخۆ گرتووە و بڕیاریشە لە چەند رۆژی کەمی داهاتوودا لە ئەمریکاوە بەرەو ئەوروپا بەڕێبکەون.

ناردنی ئەو هێزانە، هاوکاتە لەگەڵ بڕیاری ئیدارەی بایدن بە سەپاندنی کۆمەڵێك سزا بەسەر رووسیا بەهۆی هێرشە سەربازییەکەی بۆ سەر ئۆكرانیا، کە لە بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممە 24ی شوباتی 2022 بە راگەیێندراوی پوتن، سەرۆکی روسیا دەستیپێكرد.

هاوکات لەگەڵ هێرشەکەی روسیا بۆ سەر ئۆكرانیا و چوونی هێزی روسیا لە چەند لایەکی خاکی ئەو وڵاتەوە، نانسی پێلۆسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا رایگەیاند، ئەنجوومەنی نوێنەران دەیەوێت بڕی 600 ملیۆن دۆلار هاوکاری ئۆكرانیا بکات تاوەکو بەو پارەیە بتوانێت چەک بکڕێت و بەرگری لە خۆی بکات.

پێلۆسی گوتیشی، جگە لەوە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا کار لەسەر ئەوە دەکات هاوکاری مرۆیی بگەیێندرێنە ئۆكرانیا و نەهامەتی خەڵکی سڤیل کەم بکاتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار