یەكێتی ئەوروپا كۆمەلێك سزای نوێی بەسەر روسیادا سەپاند

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لەدوای كۆبونەوەیەكی شەش كاتژمێری یەكێتی ئەوروپا بریاریدا سزای نوی بەسەر روسیادا بسەپێنێت كە دیارترین ئەو سزایانە سزا داراییەكانن روسیا لە چونە ناو بازاڕی تایبەت بە مامەڵە بانکییەکانی رووسیا بیبەش دەكات.

لەدوای كۆبونەەویەكی دورو درێژ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا هاوبەشیدا لەگەڵ سەرۆکی فەڕەنسا، ئۆرشۆلا ڤۆن دێرلاین، سەرۆکی ئەنجوومەنی یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند: "یەکێتی ئەوروپا یەکگرتووە و سەرکردەکانی ئەوروپاش یەکگرتوون لە سەرکۆنەکردنی ئەو هێرشە دڕندە و ناڕەوایانەی کە رووسیا بۆ سەر ئۆکراینا کردوویەتی، ئێمە سزای سەرۆکایەتی رووسیا دەدەین و ئەو کۆمەڵە سزا قورسانەی کە سەرکردەکانی ئەوروپا پەسەندی کردن، بەڵگەن لەسەر ئەو سزادانە".

سەبارەی بە کاریگەریی سزاکان لەسەر روسیا، سەرۆکی ئەنجوومەنی یەکێتی ئەوروپا وتی: "ئەو سزایانە گەورەترین کاریگەرییان بۆ سەر ئابووریی رووسیا و کەسانی دەستەبژێری ئەو وڵاتەدا دەبێت".

ڤۆن دێرلاین راشیگەیاند: "ئەم کۆمەڵە سزایانە، سزای داراییش دەگرێتەوە، کە رووسیا لە چوونە نێو بازاڕە گرنگەکان بێبەش دەکات و ئەو وڵاتە لە 70٪ی بازاڕی تایبەت بە مامەڵە بانکییەکانی رووسیا و گەورە کۆمپانیاکانی حکومەت لەنێویشیاندا کەرتی سەربازییان کردووەتە ئامانج. سزاکان خەرجی قەرزەکانی رووسیا زیاتر دەکەن و هەڵاوسان زیاتر دەکات و بنەما پیشەسازییەکانی لەناو دەبات".

هەروەها ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا رایگەیاند، لەسەر داوای سەرۆکی ئۆكرانیا، گفتوگۆی خێرا و راشکاوانەم لەگەڵ سەرۆکی رووسیادا کرد تاوەکو لەلایەک داوای کۆتاییهێنان بە هێرشە سەربازییەکەی بهێنێت و هەروەها پێشنیازی ئەنجامدانی گفتوگۆ لەگەڵ سەرۆکی ئۆكرانیای بۆ بکەم  بەڵام بەوتەی ماکرۆن، هیچکام لەو هەوڵانەی فەڕەنسا سوودیان نەبوو، چونکە دەبینن کە رووسیا رێگەی شەڕی هەڵبژاردووە.

جگە لەو ئەوروپا، ئەمریکاش کۆمەڵێک سزای بەسەر رووسیادا سەپاندووە. جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا سزای نوێی بەسەر رووسیادا سەپاند و وتی، "پووتین خۆی ئەم شەڕەی هەڵبژاردووە و دەبێت خۆی و وڵاتەکەیشی بەرگەی ئەنجامەکانی بگرن."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار