بزووتنەوەی تاڵیبان داوایەك ئاراستەی سەرۆكی روسیا و ئۆكرانیا دەكات

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بزووتنەوەی تاڵیبان رایگەیاند: "لەنزیکەوە چاودێریی دۆخەکە دەکەین". داواش لە هەر دوو وڵات دەكات كێشەكان بە ئاشتی و دیالۆك چارەسەر بكەن و دەڵێت:" هەموو لایەنەکان دەبێت خۆیان بەدووربگرن لەوەی ببنە هۆی زیادبوونی تووندوتیژی".

بزووتنەوەی تاڵیبان لە راگەیێندراوەکەیدا دەڵێت، "ئیمارەتی ئیسلامیی ئەفغانستان لەنزیکەوە چاودێریی دۆخی ئۆکراینا دەکات و نیگەرانین لە کەوتنەوەی قوربانیی مەدەنی.

لە راگەیێندراوەکەیدا تاڵیبان داوای لە هەردوو لایەنی رووسیا و ئۆكرانیا کردووە "دان بە خۆیاندا بگرن"، ئاماژەی بەوەش کردووە "هەموو لایەنەکان دەبێت خۆیان بەدووربگرن لەوەی ببنە هۆی زیادبوونی تووندوتیژی".

تاڵیبان داوای لە رووسیا وئۆكرانیا کردووە کە کێشەکەیان لەڕێگەی "دایەلۆگ و هۆکاری ئاشتییانە چارەسەر بکەن".

هاوکات داوای لە لایەنەکانی بەشدار لە شەڕ و پێکدادانەکانی ئۆكرانیا کردووە کە سەلامەتیی ژیانی قوتابیانی ئەفغانستان و کۆچبەران لە ئۆکراینا لەبەرچاو بگرن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار