سەرۆكی بیلاروسیا ئامادەكاری دەكات بۆ گفتوگۆكردن لەنێوان روسیا و ئۆكرانیا لە وڵاتەكەیدا
.jpg)
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
دوای ئەوەی سەرۆكی روسیا و ئۆكرانیا ئامادەیی خۆیان پیشاندا بۆ گفتوگۆ كردن و رێككەوتن بە شێوەی ئاشتیانە، سەرۆکی بێلاڕوسیا رایگەیاند:" ئامادەین کەشی گفتوگۆ لە نێوان مۆسکۆ و کیێڤدا دروستبکەین".
ئەلێکساندەر لوکاشێنکۆ، سەرۆکی بێلاڕوسیا رایگەیاند، ئەوان ئامادەن کەشی گفتوگۆ لە نێوان مۆسکۆ و کیێڤدا دروستبکەن.
ئەوە لە کاتێکدایە کە پێشتر ڤۆڵۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا وتی، بە تەنیا لە بەردەم هێرشی رووسیا بەجێهێڵراون و رەخنەی لە وڵاتانی ئەوروپی گرت کە لە سەپاندنی سزاکان بەسەر رووسیا و ناردنی پاڵپشتیی سەربازی بۆ ئۆکراینا، خێرا نەبوون.
کۆشکی کرملین رایگەیاند، پوتن ئامادەیە بۆ گفتوگۆ وەفدێك بنێرێتە مینسک، پایتەختی بێلاڕووس. وەفدەکەش وەزیرانی بەرگری و دەرەوە لەخۆدەگرێت.
لەكاتێ:دا بەیانی رۆژی پێنج شەممە، سەرۆكی روسیا ئۆپەراسیۆنێكی سەربازی بۆ سەر خاكی ئۆكرانیا دەستپێكرو و نزیك دەبێتەوە لە دوو شەو و دوو رۆژ كە شەر بەردەوامە لەهەردوولا چەندین كەس كوژراون و كە هاوكات زیانێكی ماددی زۆر بەر هەردوو وڵات كەوتووە.
