لەروسیا سەدان خۆپیشاندەر دەستگیركران و نەتەوە یەكگرتووەكان بە پێشێلكاری ناودەبات
.jpg)
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
دوای ئەوەی لە شەوی رابردووەوە وەك نارەزاییەك بۆ شەڕی نێ,ان روسیا و ئۆكرانیا لە زۆربەی شارەكانی روسیا خەڵكی لەسەر شەقامەكان خپیشاندان دەەكن و داوای كۆتایی هاتنی جەنگ دەكەن، نەتەوە یەكگرتووەكانیش دەڵێت:"ئەو کارە پێشێلی تەواوی مافی ئازادی رادەربڕینە."
راڤینا شامداسانی، وتەبێژی نووسینگەی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند: "پۆلیسی رووسیا زیاتر لە هەزار و 800 کەس لە خۆپێشاندەرانی دژ بە شەڕی رووسیا لە ئۆكرانیا ی دەستگیرکردوون و مافەکانیان لە ئازادی رادەربڕین زەوتکردوون."
لە راپۆرتێکیدا کە لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە جنێڤی سوێسرادا پێشکێشی کرد، شامداسانی رایگەیاند: "پۆلیسی رووسیا بە شێوەیەکی دڕندانە سەتان کەس لە خۆپێشاندەرانی دژ بە شەڕی رووسیای لە ئۆكرانیا دەستگیرکردوون، هەروەها گوتیشی، " زانیارییەکانی بەردەستمان پێمان دەڵێن کە رووسیا زیاتر لە هەزار و 800 خۆپێشاندەری دەستگیرکردووە."
نەتەوە یەکگرتووەکان سەرکۆنەی رووسیا دەکات و دەڵێت: "ئەو کارە دڕندانەی کە دژ بەو خۆپێشاندەرانە ئەنجامیان داوە پێشێلی دیاری مافەکانی مرۆڤ و ئازادی رادەربڕین و گردبوونەوەی ئاشتییانەی خەڵک و بێبەشکردنی ناڕەوای خەڵکە لە ئازادییەکانیان."
