ئەمریكا هاوكاری سەربازی دەگەیەنێتە ئۆكرانیا

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەركی ئەمریكا بە بەهای هاوكاری سەربازی دەگەیەنێتە ئۆكرانیا ئەوەش دوای ئەوە دێت كە سەرۆكی ئۆكرانیا رایگەیاند:" لە ئۆکراینا دەمێنێتەوە و پێویستی بە چەکە".
سەرۆکی ئەمریکا نووسراوێکی واژۆکردووە لەبارەی دابینکردنی هاوکاریی بەپەلەی چەک بۆ ئۆكرانیا کە بەهاکەی تاوەکو 600 ملیۆن دۆلار بێت. ئەوەش لە کاتێکدایە کە هێزەکانی رووسیا بەردەوامن لە هێرشەکانیان بۆ سەر ئۆكرانیا.
نووسراوەکە ئاڕاستەی ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کردووە، لە نووسراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە تاوەکو 250 ملیۆن دۆلار بەبێ لەبەرچاوگرتنی هیچ بەندێکی یاسایی بۆ ئۆكرانیا بنێرێت.
نزیکەی 350 ملیۆن دۆلاریش بۆ خزمەتگوزارییە سەربازییەکان، مەشق و راهێنان بە سەربازانی ئۆكرانیی دابین بکرێت.
پێشتر سەرۆکی ئەمریکا داوای لە ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆكرانیا کردبوو کە وڵاتەکە بەجێبهێڵێت، بەڵام ئەو لە وەڵامدا وتبووی کە لە ئۆكرانیا دەمێنێتەوە و پێویستی بە چەکە.
لە بەرەبەیانی رۆژی پێنج شەممەوە سەرۆكی روسیا ئۆپەراسۆنێكی سەربایی بۆ سەر خاكی ئۆكرانیا دەستپێكردووە و تائێستاش بەردەوامە. لەكاتێكدا شەڕ و پێکدادانەکان تا دێت زیاتر دەبن و رووسیاش دەڵێت، چووەتە پایتەختی وڵاتەکە، بەڵام ئۆکراینا رەتی دەکاتەوە.
