روسیا و ئۆكرانیا ئاماری جیاوازی قوربانیەكان و هێرشەكان بڵاو دەكەنەوە
.jpg)
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سوپای ئۆكرانیا و سوپای روسیا هەر یەكەیان ئاماری جۆراو جۆر لەسەر شەڕەكە بڵاودەكەنەوە و بەپێی ئەو ئاامرانە بێت تائێستا زیاتر لە سێ هەزار و 500 سەرباز کوژراون.
سوپای ئۆكرانیا لە فەیسبووکی خۆی هەندێک ئاماری لەبارەی جەنگی روسیا لەگەڵ وڵاتەکەیان بڵاوکردەوە و دەڵێت، سێ هەزار و 500 سەرباز کوژراون و نزیکەی 200 سەربازیش بەدیل گیراون. لەلایەکی دیکەشەوە رووسیا دەڵێت، 821 ژێرخانی سەربازیی ئۆکراینامان کردوونەتە ئامانج.
بەیانیی ئەمڕۆ شەممە، سوپای ئۆكرانیا لە فەیسبووک بڵاویکردەوە، رووسیا 14 فڕۆکە، هەشت هێلیکۆپتەر و 102 تانکی لە جەنگەکەدا لەنێوچوونە.
دوای ئەو راگەیێندراوەی سوپای ئۆكرانیا، وەزارەتی بەرگریی رووسیا بڵاویکردەوە کە لە ماوەی ئەم چەند رۆژەی رابردوودا 821 ژێرخانی سەربازیی ئۆكرانیایان کردووەتە ئامانج.
بەپێی راگەیێندراوی وەزارەتی بەرگریی رووسیا، 14 بنکەی سەربازی، 19 سەنتەری پەیوەندی و خاڵی سەرپەرشتیکردنی شەڕ، 24 سیستمی دژە مووشەک و 48 راداری ئۆكرانیا کراونەتە ئامانج.
وەزارەتی بەرگریی رووسیا ئەوەشی وتووە کە حەوت فڕۆکەی جەنگی، حەوت هێلیکۆپتەری جەنگی و نۆ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان خراونەتە خوارەوە.
هەر لە راگەیێندراوی وەزارەتی بەرگریی رووسیادا هاتووە، 87 تانک و 118 ئۆتۆمبێلی سەربازی و 28 سیستمی هەڵدانی مووشەکیان تێکشکاندووە.
