فەرەنسا هۆشداری دەدات

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سەرۆکی فەرەنسا رایگەیاند:" دەبێت جیهان خۆی بۆ شەڕێکی درێژخایەن ئامادە بکات، ئەوەش دوای ئەوەی رووسیا ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی بۆسەرئۆكرانیای دراوسێی دەستپێکرد. 

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا رایگەیاند: "ئەگەر ئەم بەیانییە بتوانم شتێکتان پێ بڵێم ئەوەیە کە ئەم شەڕە درێژە دەکێشێت... ئەم قەیرانە بەردەوام دەبێت؛ ئەم شەڕە درێژە دەکێشێت و تەواوی ئەو قەیرانانەش کە لەگەڵی دێن کاریگەریی درێژ خایەنیان دەبێت". 

سەرۆکی فەرەنسا لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا ئاماژەی بەوە کرد کە دەبێت حکومەت و خەڵکی وڵاتەکەی و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش ئامادەی کاریگەرییەکانی ئەم شەڕە بن.

شەڕ و پێکدادانەکان تا دێت زیاتر دەبن و رووسیاش دەڵێت، چووەتە پایتەختی وڵاتەکە، بەڵام ئۆكرانیا رەتی دەکاتەوە.

بەیانیی ئەمڕۆ دوو مووشەک ئاڕاستەی کیێڤی پایتەختی ئۆكرانیا کران کە یەکێکیان بەر باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون کەوتووە و هێزەکانی فریاکەوتن بەرەو باڵەخانەکە دەچن. 

ئەو مووشەکانەی ئاڕاستەی کیێڤ کراون یەکێکیان بەوتەی رۆیتەرز لە نزیک فڕۆکەخانەی ژولیانی کەوتووەتەخوارەوە. 

پێشتر ئیگۆر کۆناشێنکۆڤ، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی رووسیا رایگەیاند، "شەوی رابردوو هێزەکانی رووسیای فیدراڵ بە مووشەکی دوورهاوێژ لە ئاسمان و دەریاوە ژێرخانە سەربازییەکانی سوپای ئۆكرانیایان کردووەتە ئامانج."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار