بەریتانیاش چەك و پێداویستی پزیشكی و سەربازی بۆ ئۆكرانیا دەنێرێت

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەڕیتانیا چەک و پێداویستی سەربازیی وڵاتەکەی بۆ ئۆكرانیا دەنێرێت و کە یارمەتی پزیشکی و چەکی "کوشندە"ی تێدایە هاوكات هەر ئەمڕۆ فەرەنسا و ئەمریكاش پێداویستی سەربازیان گەیاندە ئۆكرانیا وەك دەربرینی پشگیریەك بۆ ولاتەكە.
کەمێک لەمەوبەر ئاژانسی BBC لە هەواڵێکدا ڕایگەیاند، بەڕیتانیا چەک و پێداویستی سەربازیی وڵاتەکەی بۆ ئۆكرانیا دەنێرێت و کە یارمەتی پزیشکی و چەکی "کوشندە"ی تێدایە، هەروەها بەڕیتانیا دەیەوێت ڕووسیا لە سیستەمی سویفت بباتە دەرەوە.
ئاژانسەکە لەسەر زاری جەیمس هێپی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی بەڕیتانیاوە ڕایگەیاند، بەڕیتانیا و 25 وڵاتی دیکە ڕێککەوتن کە چەک و یارمەتیی مرۆڤانە بۆ ئۆکرانیا بنێرن دژ بە داگیرکاریی ڕووسیا.
هەروەها ئەوەشی خستەڕوو، کە دێپلۆماتکارەکانی بەڕیتانیا، لە ئێستادا هەوڵی گفتوگۆ دەدەن لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپا و جیهاندا، تا ڕووسیا لە سیستەمی سویفت ببرێتە دەرەوە و سزای بەسەردا بسەپێندرێت.
سیستەمی سویفت، سیستەمێکی بانکییە و بانکەکانی جیهان بۆ ئاڵوگۆڕی پارە لەو سیستەمەدا پێوەندییان پێکەوە دەبەسترێت، گەر ڕووسیا لەو سیستەمە دەربهێنرێت، چیدی ناتوانێت ئاڵوگۆڕی بازرگانیی لە ئابووریی جیهانیدا بکات.
