سەرۆکی ئۆکرانیا: هێزە سەربازییەکانی وڵاتەکەم پلانی ڕوسیایان وەستاندوە

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەرۆکی ئۆکرانیا لەنوێترین ڤیدیۆیدا ڕایگەیاند:" هێزە سەربازییەکانی وڵاتەکەم پلانی ڕوسیایان وەستاندوە بۆ دەستگیرکردنی و دانانی سەرکردەیەکی سەر بەئیماندار".
ڤلادیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا لەنوێترین ڤیدیۆیدا ڕایگەیاند کەهێزە سەربازییەکانی وڵاتەکەی پلانی ڕوسیایان وەستاندوە بۆ دەستگیرکردنی و دانانی سەرکردەیەکی سەر بەئیماندار. داواشی لەخەڵکی ڕوسیا کرد فشار بخەنە سەر ڤلادیمیر پوتین بۆ وەستاندنی ئەو داگیرکارییە.
زیلینسکی وتی: "ئێمە لە پلانەکەیان بۆ جێگرتنەوەی سەرۆکی وڵات شکستمان پێهێنان" .
دەشڵێت "هێزەکانی ئۆکرانیا کۆنتڕۆڵی کیڤ و شارە گەورەکانی دەوروبەریان هەیە".
بە وتەی سەرۆکی ئۆکرانیا، وڵاتەکەی مافی چوونە ناو یەکێتی ئەوروپای بەدەستهێناوە ئۆکرانیا لە ئێستادا ئەندامی یەکێتی ئەوروپا نییە، بەڵام لە دەستووردا هیوای ئەوەی دەربڕیوە کە بچێتە ناو یەکێتیەکەوە.
