وەزارەتی دەرەوەی عێراق: بەشێوەیەکی ورد چاودێری هاوڵاتییانمان دەکەین لە ئۆکرانیا

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند:" بەشێوەیەکی ورد چاودێری تەواوی زانیارییەکان دەکەین لەبارەی هاوڵاتییانی عێراقی لە ولاتی ئۆکرانیا.
ئەمڕۆ شەممە 26ی شوباتی 2022، ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا رایگەیاند، "تا ئێستا هیچ زانیارییەکی فەرمیمان بەدەست نەگەشتووە لەبارەی کوژرانی هاوڵاتی عێراقییەوە لە وڵاتی ئۆکرانیا، هاوکات لە ئێستادا بەشێوەیەکی ورد چاودێری تەواوی زانیارییەکان دەکەین لەبارەی هاوڵاتییەکانمانەوە.''
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، "ئێمە بە بایەخێکی زۆرەوە بەدواداچوون دەکەین بۆ پشتراستکردنەوەی هەر زانیارییەک کە باس دەکرێت و لە رێگەی هەماهەنگی ئاستی باڵامان لەگەڵ بەرپرسانی فەرمی لە حکومەتی ئۆکرانیا.''
ئەوەشی وتووە، ''باڵیۆێزخانەی عێراق لە هەریەک لە روسیا و هەنگاریا و رۆمانیا و پۆڵەندا لەسەرهێڵن بۆ وەرگرتنی پەیوەندی هەر هاوڵاتییەکی عێراقی روو بکاتە یەکێک لەو وڵاتانە لە ئۆکرانیاوە.''
