روسیا كاركردنی لە كەناڵە تەلەفزیۆنەكانی وڵات سنوردار كرد

3 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتی

روسیا لەبارەی كاری تەلەفزیۆنە ناوخۆییەكانی وڵاتەوە بریاریدا و  بەكارهێنانی چەندین وشەی لێ قەدەغەكردن.

لیژنەی رێکخستنی پەیوەندییە تەلەڤزیۆنییەکانی روسیا ئەمڕۆ شەممە 26-02-2022 ئاگادارینامەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، دەبێت تەلەڤزیۆنەکانی وڵات ئەو دەستەواژانە لاببەن کە باس لە، "داگیرکردن، هێرشبردن، راگەیاندنی شەڕ و کوشتنی هاووڵاتییانی ئۆکراینی دەکات."

هەروەها لیژنەی پەیوەندییە تەلەڤزیۆنییەکانی رووسیا ئاماژەی بەوەشکردووە، "دووپاتی دەکەینەوە کە دەبێت بە تەنیا پشت بە سەرچاوە فەرمییەکانی رووسیا ببەسترێت و زانیارییە راستەقینە و باوەڕپێکراوەکانی ئەوان بڵاوبکەنەوە."

بەپێی راگەیێندراوی لیژنەکە، مۆسکۆ بە فەرمیی دەستوەردانەکەی لە ئۆکرانیا بە "ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی تایبەت" ناو بردووە کە ئامانج لێی "ئاشتی پارێزییە" و دەبێت لە میدیاکانیش هەر بەو ناونیشانەوە هەواڵەکان بڵاوبکرێنەوە.

ئەو ئاگادارینامەیە بۆ ژمارەیەک لە میدیای وەکو "نۆفایا، گاریتا، سایتی میدیازۆنا و کەناڵی دۆجد" نێردراوە کە پێشتر ئەو دەستەواژانەیان بەکارهێناوە.

هەروەها لیژنەکە کە کاری رێکخستن و پێدانی رێنوێنییە بە دەزگا میدیاییەکانی رووسیا، هۆشداریشیان داوەتە ئەو دەزگایانە و دەڵێن، "لە ئەگەری بەردەوامبوون لەسەر بڵاوکردنەوەی ئەو دەستەواژانە، رووبەڕووی سزای قورس دەبنەوە."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار