حکومەتی ھەرێم ھێڵی گەرمی بۆ کوردانی ئۆکرانیا راگەیاند

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:" بەهۆی ئەوەی حکومەتی هەرێم نوسینگەی نوێنەرایەتی نیە لە ئۆکرانیا، بۆیە سەرجەم کوردستانیانی نیشتەجێی ئۆکرانیا ئاگادار دەکاتەوە کە لە کاتی پێویستی و بۆ هەر ئەگەرێک، پەیوەندییان پێوەبکەن".

ئەمڕۆ شەممە 26-2-2022، فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە راگەیەنراوێکدا باسی  لەوەشکردوە، فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان هیوای سەلامەتی بۆ رەوەندی کوردستانی لە وڵاتی ئۆکرانیا دەخوازێت. 

ئەوەش هاتووە، "ئاگاداری کوردستانیانی نیشتەجێی وڵاتی ئۆکرانیا دەکەینەوە کە لەبەر ئەوەی حکومەتی هەرێم نووسینگەی  نوێنەرایەتی لەو وڵاتەدا نییە، لە کاتی پێویستی و بۆ هەر ئەگەرێک، پەیوەندی بە باڵیۆزخانەی عیراقی فیدڕال لە ئۆکرانیا بکەن".

کوردستانیانی ئۆکرانیا دەتوانن پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفۆنانەی خوارەوە بکە: 

باڵیۆزخانەی عیراق لە ئۆکرانیا

+38974007307

+380952041153

+9647518503123

هێڵی گەرم

+380979244948

هەروەها ئەو هاوڵاتیانەی کە روویان لە وڵاتی هەنگاریا و رۆمانیا و پۆڵەندا کردووە، بۆ هەمان مەبەست دەتوانن پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفۆنانەوە بکەن: 

 باڵیۆزخانەی عیراق لە بودابست

+3614411960

باڵیۆزخانەی عیراق لە  بوخارست

+9647708885444

نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە پۆڵەندا 

+48606716040

باڵیۆزخانەی عیراق لە وارشۆ 

+48792650803

+48730851480

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار