قوباد تاڵەبانی داوایەك لە سەرۆكی شارەوانی سلێمانی دەكات

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

قوباد تاڵەبانی، بۆ پیرۆزبایی سەردانی سەرۆکی نوێی شارەوانی سلێمانی کرد  دوای لێكرد "خزمە‌تی باشتری سلێمانی بكە‌ن".

ئەمرۆ یەکشەممە، 27ی شوباتی 2022،  بەپێی راگەیەدراوێکی نوسینگەکەی، قوباد تاڵە‌بانی، جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران، سە‌ردانی سە‌رۆكایە‌تی شارە‌وانی سلێمانی كرد، بە‌بۆنە‌ی ‌دە‌ستبە‌كاربوونی لە‌یلا عومە‌ر وە‌ك سە‌رۆكی نوێی شارە‌وانی سلێمانی.

ئەوەشخراوەتەڕوو، جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران پاڵپشتی خۆی بۆ لە‌یلا عومە‌ر دووپاتكردە‌وە‌ و ھیوای سە‌ركە‌وتنی بۆ خواست لە‌و پۆستە‌ نوێیە‌ و دوای لێكرد "خزمە‌تی باشتری سلێمانی بكە‌ن".

لە‌ لێدوانێكی رۆژنامە‌وانیشدا، وتی؛ "ھاتووم سوپاسی لە‌یلا خان بكە‌م كە‌ ڕە‌زامە‌ند بووە‌ ئە‌و پۆستە‌ وە‌ربگرێت و كە‌سێكە‌ جێی متمانە‌ی ئێمە‌یە‌ و ئە‌زموونی پێشووی ئاماژە‌یە‌ بۆ سە‌ركە‌وتنی لە‌م ئە‌ركە‌ نوێیە‌ی دا".

لە‌بارە‌ی زیادە‌ڕە‌وییە‌كان لە‌سە‌ر موڵك و ماڵی گشتی، قوباد تاڵە‌بانی ئاماژە‌ی بە‌وە‌دا كە؛‌ "ھە‌وڵی جددی ھە‌یە‌ بۆ چارە‌سە‌ر كردن و بنبڕكردنی زیادە‌ڕە‌وی لە‌سە‌ر موڵكی گشتی. ئە‌ركی حكومە‌تیشە‌‌ ھۆكارە‌كان دیاری بكات و چارە‌سە‌ریان بكات".

جە‌ختیشی كردە‌وە‌، "كە‌ ئیشی حكومە‌تە‌ خزمە‌تی ھاوڵاتیان بكات و ئاساییش و ئارامی بپارێزێت".

دواتر لە‌یلا عومەر بە‌كە‌ناڵە‌كانی راگە‌یاندنی وت، "بە‌ڵێنمان داوە‌ كە‌ خزمە‌تی ھاوڵاتیان بكە‌ین بێ جیاوازی و دە‌رگای شارە‌وانیش واڵایە‌ بۆ ھە‌مووان".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار