فرۆکەکانی تورکیا گوندێکی سەر بە قەزای ئامێدی بوردۆمان دەكات

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەمڕۆ کاتژمێر 11پێش نیوەرۆ فرۆکەکانی تورکیا گوندی سەرگەلێ سەر بە قەزای ئامێدی بۆردوومان کرد.
هزرڤان ساڵح، دانیشتووی گۆندی سەرگەلێ یە بە هاوڵاتی ی وت:"ئەمڕۆ27ی شوبات دەوروبەری 11و نیوی پێش نیوەرۆ فرۆکەکانی تورکیا دەوروبەری گوندەکەمان بەسەختی بوردوومان کرد".
هزرڤان ساڵح، گیرایەوە و ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:" لەکاتی بوردوومانەکە دەنگێکی زۆر گەورە مان بیست، بوردوومانەکە 500مەترێک دور بوو لەگوندەکە" گوندی سەرگەلێ 10کێلومەتر دوورە لەسەنتەری قەزای ئامێدی، بەوتەی هزرڤان حەفتانە دوو جار دەوروبەری گوندەکە و سنوری قەزایەکە لەلایەن فرۆکەکانی تورکیا بوردۆمان دەکرێت".
هزرڤان سالح ووتیشی"تا ئێستا زیانەکان دیار نیە، بەڵام ترس و دڵەراوکێیەکی زۆر لەناو خەڵکدا دروست بووە"

بابهتی پهیوهندیدار