پوتن هێزی بەرپەرچدانەوەی ئەتۆمی دەخاتە ئامادەباشییەوە

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەرۆکی روسیا فەرمانی بە سوپای وڵاتەکەی کرد کەهێزی بەرپەرچدانەوەی ئەتۆمی بخرێتە ئەوپەڕی ئامادەباشییەوە.
ڤلادیمیر پوتن، سەرۆکی روسیا فەرمانی بە فەرماندە سەربازییەکانی وڵاتەکەی کرد، "هێزی بەرپەرچدانەوەی ئەتۆمی" بخەنە ئەوپەڕی ئامادەباشییەوە.
سەرۆکی روسیا رایگەیاند، فەرمانی بە وەزیری بەرگریی وڵاتەکەی و سەرۆکی دەستەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی روسیا کردووە "هێزی بەرپەرچدانەوەی ئەتۆمیی" سوپای روسیا بخەنە ئامادەباشییەوە.
ئەمرۆ چوارەم رۆژی ئۆپەراسینەكەی روسیایە بۆ سەر خاكی ئۆكرانیا بەپێی دواین زانیاریەكان هەردوو سەرۆك ئامادەییان دەربریوە بۆ كفتوگۆ و دانوستان بەڵام سەرۆكی ئۆكرانیا رایگەیاند:" ناچینە شوینێك بۆ گفتوگۆ كە لێیەوە موشەك باران بكرێین"

بابهتی پهیوهندیدار