وەزارەتی دادی هەرێم: داهاتمان بە رێژەی 54٪ زیادیکردووە

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزارەتی دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:" خەرجیەکانیان بە رێژەی 10٪ زیادیکردووە، لە بەرامبەردا داهاتی وەزارەتەکە بە رێژەی 54٪ زیادیکردووە". 

ئەمڕۆ یەکشەممە 27ی شووباتی 2022، وەزارەتی دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری کار و چالاکییەکانی ساڵی رابردووی بڵاوکردەوە، بەپێی ئامارەکە خەرجی وەزارەتەکە ساڵی رابردوو 60 ملیار و 543 ملیۆن و 205 هەزار و 997 دینار بووە، بەراورد بە ساڵی 2020، بە رێژەی 10٪ زیادی کردووە.

هەروەها داهاتی وەزارەتەکە لە ساڵی 2021دا 154 ملیار و 485 ملیۆن و 557 هەزار و 576 دینار بووە، بەراورد بە ساڵی پێشتر 54٪ زیادی کردووە، داهاتی وەزارەتەکە لە ساڵی 2016دا، 62 ملیار و 864 ملیۆن و 504 هەزار و 913 دینارە، بەمەش داهاتی وەزارەتەکە لە ساڵی 2021 بەراورد بە ساڵی 2016 بە رێژەی 150٪ زیادی کردووە. 

بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی داد ساڵی رابردوو 72 هەزار و 863، مامەڵەی کرین و فرۆشتن (خانوو، زەوی) لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان کراوە، کە بەراورد بە ساڵی 2020 بە رێژەی 28٪ زیادی کردووە. هەروەها زیاتر لە 20 هەزار کارتی زەوی کراوە بە سەندی تاپۆ (وێنەی تۆماری هەمیشەیی).

مامەڵە رەفتارییەکان (التصرف علی الملک) لە ساڵی 2021دا 123 هەزار و 196 مامەڵە کراوە، کە بە رێژەی 44٪ زیادی کردووە، ئەمەش بووەتە هۆی زیادبوونی داهاتی فەرمانگەکانی تۆمارکردنی خانووبەرە لە هەرێمی کوردستان، هەر بۆیە لەم ساڵەدا داهاتیان زیاترە لە 146 ملیار دینار.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار